نەمدەویست هەرگیز خەمم هەبێت کەسێکی خۆویست بووم ... هەمو شتە باشەکانم بۆخۆم دەویست.

لە هەموو ساتەکان من هەڵە بووم

بۆیە بەم شێوەیە ژیانم وێران بوو ... من جەنگکووکم دەویست چونکە ئەو دەوڵەمەند بوو  منیش ژیانێکی شاهانەم دەویست..دڵی رینام فەرامۆش کرد کە چەندین ساڵ بە ئاواتی جەنگکووکەوە دەژیا..

من رینام ئازاردا من ئەوم کرد بە دڕندە... چونکە من خۆیوستانە دەمویست ببم بە شازادە و گرنگیم بە هەستی کەس نەدا ..

بەوەوە نەوەستام من خیانەتم لە جەنگکووک کرد چونکە دڵم تایهیۆنگی دەویست .. هەست و دڵی جەنگکووکم بریندار بکرد ...

چونکە من دووبارە ئاماددە نەبووم قوربانی بدەم و ئازار بکێشم تەنها دەمویست هەموو ئەو شتانە بکەم کە دەمەوێت..

من ڤێستام لە جەنگکووک جیاکردەوە دووبارە من گرنگیم بە هەستی ئەو نەدا تەنها دەمویست خۆم و منداڵەکەم بێ کێشە بین...

ڤێستا کەسێکی زۆر میهرەبان و باش بوو سەرەڕای هەموو ئەمانە ...

من ڕێگەم نەدا هانا و یۆنگی بەیەک بگەن هانا هەرگیز خۆشەویستێکی نەبوو .. بەڵام من چونکە رقم لە یۆنگی بوو بۆیە من بە خراپە باسی یۆنگیم کرد..

من تایهیۆنگم بە کوشتدا تا ژیانێکی ئاسودە بژیم تا چیتر کەسێک بێزارم نەکات.. ئەگینا سزای تایهیۆنگ تەنها زیندان بوو..

لە کۆتایدا باجی هەموو ئەمانەم دا .. بە شێوەیەک باجەکەیم دا کە تەنانەت پێش مردن لە بۆنی ڕۆڵەکەم بێبەشکرام ...

من باجەکەیم تا کە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەموو خولەکێک لە ناو دۆزەخ بوو هەموو ساتێکم خەم بوو..

من باجی یەکە بە یەکەی هەڵەکانمدا...تا کۆتایەکەی بە مردنێکی ئازار بەخش ژیانم جێشهێت...

بەڵام سەیرکە من دووبارە هەلێکی ترم وەرگرت .. توانیم لە ژیانێکی تر چیرۆکە خەمناکەکەم تەواو بکەم....

توانیم دووبارە کتێبێکی سپی بهێنم بەڵام ئەمجارە بە خۆشەویستیەوە پەڕەکانی بنوسم...

من دووبارە هەلێکم هەبوو لە ژیانێکی تر بە خۆشەویستەکەم بگەمەوە ..  ئەگەر ئەمجارە بمرم و هەرگیز هەڵنەستمەوە کێشە نیە...


.
.

لەسەر ئەژنۆکانم هەڵسامەوە...«لە کۆتایدا من دڵخۆشم ڤێستا ... هیوادار بووم تۆش دوبارە ببینمەوە»

دەستم خستە سەر سکە گەورەکەم...«هێنریش لەم رۆژانە دەستی کردووە بە هاروهاجی دژی باوکی دەجەنگێک کوڕەکەم زۆر زیرەکە  .. جەنگکووکیش منداڵ بۆتەوە بەهۆی تەمەنیەوە .. بەڵام هێشتا ئاماددە نیە واز لە منی داماو بێنێت.. ئەو دەڵێت دەبێت بەردەوام سکت پڕ بێت .»فرمێسکەکانم سڕیەوە .

«خواتلەگەڵ کچە بەدبەختەکەم .. تەنانەت هەلی ئەوەت نەبوو جارێکی تر بە خۆشی بژی»چەند خولەکێک سەیری گۆڕەکەم کرد..

«خواتلەگەڵ ڤێسیتا» گۆڕەکە زۆر کۆن بووە ... بەڵام دڵنیام ڤێستا گوێی لێمە..

بەهۆی ئەوەی ڤێستا هیچ کەسێکی نەبوو ... هیچ خۆشەویستێک یان هاوڕۆحێک ... بۆیە هەلی ئەوەی نەبوو ژیانێکی تر بژی..

بەڵام من هەمیشە لەبیرم دایە...


«زۆرت پێچوو»ئێلا وتی کاتێک بەرەو من هات لەگەڵ کوڕە بچوکەکەی...

«سەیری لوسیفەری بچوک»روومەتیم ڕاکێشا.. «زۆر لە تایهیۆنگ دەچێت»ئێلا چاوی سوراند..

«ئەو بێڕەوشتە»پێکەنیم...«ئەوە هاوسەرەکەتە گەمژە بۆ تۆ وازی لە هەموو کچەکان هێنا»

«وامەڵێ هێشتا ناتوانم قبوڵی بکەم هیچ باوەڕی پێناکەم»ئێلا بە بێزاری وتی .

دوو هاوسەری زۆر شیرینین ...

«بەهەرحاڵ ئێمە دەڕۆین»وتی ویستی بڕوات...

دەستەکانیم گرت توند باوەشم لێیدا..«ئاگاداری خۆتبە»
زەردەخەنەیەکی کرد ..

«باشە»وتی رۆشت..

«ڕینا» ... دووبارە گریام
دڵخۆشم بۆت کە دەتبینم بەم شێوەیە ئاسودەی دەزانم دڵخۆشیت دەزانم تایهیۆنگت زۆر خۆشدەوێت...

سوپاس خوایە...


The End

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 06 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now