"1"

1.2K 180 218
                                    

•ترس•

دەترسام جەستەم لەم کەشە ساردە ئارەقی کرد بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دەترسام جەستەم لەم کەشە ساردە ئارەقی کرد بوو... بەهۆی سترێسەوە بەردەوام گازم لە لێوم دەگرت..

ناخۆشترین ساتی ژیانم بوو... سەیری ئەوم کرد کە زۆر بە ئاسای دانیشت بوو قاچی لەسەر قاچی دانابوو.. دەستێکی بڵاو کرد بوویەوە لەسەر قەنەفەکە خەریکی فۆنەکەی بوو..

زۆر دودڵ بووم بەڵام لە کۆتایدا من هیچ رێگایەکی ترم نەبوو...«شتێک بووە؟!»بە خێرای سەرم بەرزکردەوە ئەو بەردەوام بوو لە سەیرکردنی فۆنەکەی..

«تۆ باش نیت»فۆنەکەی دانا..باوەشی بڵاوکردەوە سەرم هێنایە خوارەوە رۆشتمە باوەشی..

«جەنگکووک» بە نەرمی ناویم هێنا...

« مادلین تۆ هەڵەیەکت کردووە»وتی منیش سەرم بە نەخێر جوڵاند...«کەواتە من هەڵەیەکم کردووە»پێکەنینێکی کورانەی کرد..

«مادی تۆ دووگیانیت»بە خێرای سەرم بەرز کردەوە... سەیری کاردانەوەیم کرد کەواتە ئەو دەیزانی..

«جەنگکووک ئێی ... من من »قسەکەی منی بڕی .. «دەزانم من دوێنێ تێستەکەم بینی»دووبارە منی راکێشا باوەشی..

«تۆ توڕە نیت»خەریک بوو بگریم...«بێگومان نەخێر ئەمە خۆشترین هەواڵ نیە کەواتە»سەیری ئەوم کرد

«مادی من دەبم بە باوک تۆش دەبیت بە دایک»فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە...

«تۆ ئەو قبوڵ دەکەیت؟!»وتم ...«بێگومان ئەو منداڵی منە»

رووخساری گرتم و ماچی لە لێوم کرد...«پێویست ناکات چیتر بترسیت و شتم لێ بشاریتەوە»

«خۆشمدەوێی»باوەشم لێیدا...«منیش»

کەمێک ئاو بخۆ...

لێی دوورکەوتمەوە گڵاسە ئاوەکەم وەرگرت.. فرمێسکەکانم سریەوە کەمێک ئاوم خوارد..

تامی ئاوەکە جیاواز بوو...دووبارە خواردم...

بەڵام لە ناکاو بە خێرای هەڵسامەوە...سەیری جەنگکووکم کرد ..«ت.تۆ چیتکرد؟!»

my you // jjkWhere stories live. Discover now