سورامەوە پاشان ئافرەتێکم بینی کە لە ناو گوڵەکان دانیشت بوو..

«تۆ کێیت.؟؟!»وتم گریام...

ئەو هەڵسایەوە بەرەو من هات رووخساری هیچ لە خراپەکارێک نەدەچوو...

«ئانی تۆ هەڵەت کرد...»شانەکانی گرتم...«من هیچم نەکردووە»گریانەکەم زیاتر بوو..

«جەنگکووک هی منە...تۆ دەزانیت چەندە بە سەختی هەوڵمدا بۆ بەدەستهێنانی»چاوەکانم فراوان بوو..

پاشان لێم دوورکەوتەوە ...«من هەرگیز ئازاری خوشکەکەم نەدەدا ئەگەر ئەو جەنگکووکی لە من نەبردبا»

دەستی خستە پشتی پاشان کەلە سەرێکی لە دواوەی دەرهێنا...شۆک بووم کەلە سەرەکەی بە قژی گرت بوو..

«دەبینیت نا ئێستا سەری خوشکە خۆشەویستەکەمم هەڵگرتووە»ماچێکی کرد...

گەدەم بەرەو سەرەوە هات....

.
.


چاوەکانم کردەوە رامکردە گەرماوەکە پاشان ئەوەی خوارد بووم هێنامەوە...

«تۆ باشیت؟!»جەنگکووک قژی بەرز کردمەوە... یارمەتیدام تا رووخسارم بشۆم...

«چی بوو.؟!»وتم

«ڕینام بینی لە خەوەکەم»جەنگکووک سەرسام بوو...«ئەو سەری رووبی لابوو»

جەنگکووک باوەشی لێمدا...«ئارامبەوە.»گریانەکەم زیاتر بوو...

.
.

کەواتە ئەو ئافرەتەی داوای یارمەتی لێکردم بۆ دۆزینەوەی سەری رووبی بوو...

سەیری خزمەتکارەکانم کرد بۆ ئەوەی بزانم هەموو شتێک ئاماددەیە...«تکایە شەربەتی زیاتر دانێن»وتم پاشان بریارمدا برۆمە ژوورەوە..

دەرگاکەم کردەوە جەنگکووکم بینی لە سەرەوە دانیشت بوو ژنێک و پیاوێکیش هەبوون..

«وەرە ژوورەوە ئازیزم»جەنگکووک وتی منیش رۆشتمە ژوورەوە دەرگاکەم داخست...

«سڵاو خاتوو کریستۆف»پیاوەکە کرنوشی برد دواتر ئافرەتەکە ..«سڵاوتان لێبێت»وتم دانیشتم لە تەنیشت جەنگکووک ..

«ئانی ئەوە یۆنگیە ئامۆزامە...وە ئەمەش خاتوو هانا یە هاوسەرەکەی...»جەنگکووک ئەوانی ناساند...

یۆنگی بە خۆشەویستیەوە دەستی هاوسەرەکەی گرت بوو...پێکەنینم هات ئەوان شیرین بوون وەک ئەوە وابوو کەسێک هەوڵدا هانا ببات...

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now