«ئەو رووبی بلاک نەبوو ... ئەو ناوی جیۆن کریستۆف رووبی بوو»قسەکەی جەنگکووک منی سەرسام کرد...

«من پێموانیە رووبی و کریستۆف بە شێوەیەکی فەرمی هاوسەرگیریان کرد بێت»باوکم وتی...

جەنگکووک قسەی نەکرد...بەڵام زنیاریەکەی کۆمەڵێک پرسیاری لە مێشکم دروست کرد ئەو شتێک دەزانێت کە کەس نایزانێت..

بێگومان ئەمە نهێنی باپیرەیەتی ...

«بروام وا نیە ڕووبی هەرگیز هەستێکی ئەوینداری بۆ جەنگکووک هەبووبێت»هەوڵمدەدا قسەی لێ دەربێنم...

بەڵام ئەو دووبارە بێدەنگ بوو...ئێستا یەک دانە بکێشم بە ناو دەمیا...چاوەکانم لێی سوراند پاشان بەرەو سەرەوە ڕۆشتم...

.
.

لەبەردەم پەنجەرەی ژوورەکەم وەستا بووم ئێلا خەوی لێکەوت بوو... باوکمم خۆشدەوێت دەزانن بۆ..

چونکە سەرەڕای ئەوەی هۆکاری سوتانی ماڵەکەمان کەمتەرخەمی دایکم بوو بەڵام هێشتا باوکم رێگەی نەدا کەس بزانێت وە خۆشی سەرزەنشتی نەکرد...

ئەم شتانە ئێستا گرنگ نەبوو...بەڵکو شتێک لە ناو جەستەم دەسوڕایەوە ...

من لە ماڵی بەڕێز جیۆنم وە لێرە ئۆفیسێک هەیە کە من وەڵامی هەموو پرسیارەکانم تێیدا دەست دەکەوێت کەچی من هێشتا لە شوێنی خۆم وەستاوم..

نەخێر ئیتر...!!

هەنگاوم نایە دەرەوە وەک مشکێک....کە بەدوای پەنیرێک دەگەرێت بەڵام هێشتا ژیانی لە مەترسیدایە چونکە ئەگەری بوونی پشیلە هەیە

بە هێواشی دەسورامەوە چونکە ئەگەر تەنانەت خزمەتکارێک بم بینێت من مردووەم ..

هەموو دەرگاکان وەک یەکتر بوون بۆیە من ئەو دەرگایەم هەڵبژارد کە رەنگەکەی جیاواز بوو وە لە دەرگاکانی تر گەورە تر بوو..

بە پێی پێشبینیەکانم بێت دەبێت ئەمە ئۆفیسەکە بێت ...چونکە دەرگاکە رەنگی رەشەو برسکەی زەردی تێدایە..

دەرگاکەم بە دڵخۆشیەوە کردەوە ... بەڵام پێشبینیەکەم زۆر زۆر هەڵە بوو چونکە من پیاوێکی نیمچە رووتم بینی ..

«زۆر ببورە فەرماندە»وتم کرنوشم برد لە ناوەوە هەزار نەفرەتم لە خۆم کردو..

«تۆ چی دەکەیت لە دەرەوە»وتی لە جێگاکەی هەڵسایەوە بەرەو من هات...

«ببورە وامزانی ئێرە دەستشۆرە»درۆیەکی زۆر گەمژانە بوو.. هەنگاومنا بۆ دواوە بۆ ئەوەی راکەم.

wrong love//jjkUnde poveștirile trăiesc. Descoperă acum