بە خێرای هەڵسامەوە...«کەلە سەرەکە...وە ئەو شەوەی جەنگکووک خوێن لە گەدەی هاتەوە»لە بەردەم خۆم وتم ..

ئاراستەم گۆڕی بۆ ئۆفیسەکەی جەنگکووک...«جەنگکووک لە سەرەوەیە؟!»لە یەکێک لە خزمەتکارەکانم پرسی...«بەڵێ خانمەکەم»

ویستم بەردەوامی بدەم بە رۆشتنەکەم بەڵام ئازارێکی زۆر بە سکم داهات...

خۆم چەماندەوە دەستم بە سکمەوە گرت...«تۆ باشیت؟!»یۆنگی وتی کاتێک لە سەرەوە دەهاتە خوارەوە...

«من...»نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم کاتێک ژێرەوەم تەڕ بوو...

«هێی  رووبی»یۆنگی خێرا قۆڵی گرتم... ئازارەم زیاتر بوو ..

هاوارم کرد..«ئەو دێت»

«کێ دێت؟!»یۆنگی بە پەشۆکاوی گوتی..«بێڕەوشت منداڵەکە خەریکە دێت»قیژاندم و توند قژی یۆنگیم گرت ..

یۆنگی منی لە باوەش کرد کاتێک من لە ئازاردا هاوارم دەکرد...«کەسێک یارمەتیم بدات»یۆنگی وتی منی بردە ژوورەکەم..

«تکایە کەسێک بێت »بە گریانەوە وتم ... دایکم و ئەوان هاتنە ژوورەوە...

«ڤێستا راکە ئاو بێنە»بەردەوام بووم لە قیژاندن...

لە کۆتایدا جەنگکووک هاتە ژوورەوە لە دوورەوە سەیری کردم...بە چاوەکانم لێی دەپارامەوە لێم نزیک بێتەوە دڵنەویم بکات .. بێت و ئەم ئازارەم لەبیر بباتەوە...

بەڵام لە کۆتایدا ئەو چاوەکانی کوێر کرا بوو...


.
.








لەسەر جێگاکەم هەڵسامەوە....«ئایە هەست بە ئازار دەکەیت؟!»ڤێستا وتی...منیش سەرم بە نەخێر جوڵاند...

ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد...«ئەو کوڕە»وتی ...چاوەکانم پڕ فرمێسک بوو...

لە خۆشیا لەگەڵ ڤێستا توند باوەشمان لە یەکتردا...«ئەو زیاتر لە تۆ دەچێت رووبی ... وەک تۆ چاوەکانی کاڵە قژی کاڵە بەڵام وەک باوکی چاوی بچوکە»ڤێستا بە گریانەوە وتی .

«لە کوێیە؟!»بە شەلە شەل بەرەو دەرەوە رۆشتم ... ئازارێکی زۆر لە نێوان قاچم هەبوو بەڵام گرنگیم نەدا...

«لەلای دایکت بوو خەریک بوو بیشوات»ڤێستا قۆڵی گرتم ...یارمەتیدام بەرەو هۆڵەکە رۆشتم

هەمووان دانیشت بوون بەڵام من گرنگیم بە کەسیان نەدا...بە خێرای بەرەو منداڵەکەم رۆشتم..

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now