من لێرە دەوەستام ئەویش لە دواوە باوەشی لێمدەدا بە خۆشەویستیەوە وشەکان پێم دەوت ... باشی رۆژەکەی بۆ من دەکرد...

بەڵام ئێستا لە دووری یەک وەستاوین .. وەک دوو دووژمن..
هۆکارەکەی منم..

«یۆنگی پێی وتم کە ناتەوێت هاوسەرگیری بکەیت»وتی ..

«بەڵێ .. وە ئەگەر ناچارام بکەیت خۆم دەکوژم»وتم ئەو بە خێرای سەیری کردم وەک ئەوەی بە قسەکەم سەرسام بوبێت...

«شۆک مەبە... ئێستا لە مردن ناترسم چونکە هیچ شتێکم نیە لەدەستی بدەم»

«دەبێت بڵێم تۆ گەورە بوویت»وتی...

«من تەنها ڕاستی دەڵێم... چیم هەیە
خێزانەکەم لەدەستدا ، تۆم لەدەستدا ، براکەم یۆنگیم لەدەستدا ، لە هەمووی گرنگتر ئابڕووم لە ناو خەڵک لەدەستدا ئەمە گرنگترین شتە کە کچێک پێویستیەتی بۆ ژیان کردن لە کۆتایدا ڕێزم نەما»وتم هەناسەیەکم هەڵمژی سەیری ئەوم کرد...

«گلەی مەکە هۆکارەکەی خۆتی»

«من سزاکەم وەرگرت ...»وتم چەند هەنگاوێک لێی نزیک بوومەوە
«کەواتە کاتی لێخۆشبوون نیە»

وتم دەستیم گرت...زۆر ساردە «چۆن بتوانم لێت خۆشبم رووبی .. تۆ لەگەڵ پیاوێکی تر بوویت هەر کاتێک سەیرت دەکەم دڵم پارچە پارچە دەبێت» دەستەکانی دوورخستەوە

فرمێسک لە چاوەکانم کەوتە خوارەوە بە خێرای ڕۆشتمە دەرەوە...

لەسەر پەیژەکان دانیشتم و قاچم لە باوەش گرت..

دەزانن ناخۆشترین شت چیە .. تۆ دەژیت بەبێ ئامانج داهاتووت بە تەواوی نادیارە وە هیچ کەسێک نیە دەستت بگرێت ... وای لێهاتووە خێزانەکەم دەستەکانم بەردەدەن دوای جەنگکووک دەکەون...ئەی من!؟من کچە گەورەکەتان
نەبووم..

چەند کاتژمێرێک تێپەڕی .. خۆرەکە بە لاوازی هاتە دەرەوە منیش هەڵسامەوە چونکە قاچەکانم سڕ بوو..

ویستم بگەڕێمەوە ژوورەکەم بەڵام کەسێک بە توندی قۆڵی گرتم...«بۆچی شەوێکش نادەیەت بە من؟!»

«جەنگکووک چەندێک شەرابت خواردۆتەوە؟!»بە توڕەی وتم
ئاسان بوو بۆ من کە ئاشکرای بکەم ... جەنگکووک کاتێک بێهۆش دەبێت ئیتر دەگەڕێتەوە سەردەمی هەرزەکاری ... وەک گەنجە خوێڕیەکان ڕەفتار دەکات..

{ئەم پارتە وشەی نەشیاوی هەیە ئەگەر تۆ کێشەت لەگەڵی هەیە  دەتوانیت نەیخوێنیتەوە☠️}

«بۆچی خۆت توڕە دەکەیت پشیلەکەم»چەندێک بوو گوێم لەم نازناوە نەببوو..
«تەنها رێگەم بدە گرنگی بە کچە پەمەیەکەت بدەم»وتی زمانی بە لێویدا هێنا..

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now