یۆنگی هات لە دواوە شانەکانی گرتم...«درۆ مەکە ڕێوی گەمژە وادەزانیت
تۆ ناناسم...جارێکی تر نەکەیت دەستی لێ بەرز کەیتەوە»

تایهیۆنگ سەری هێنایە خوارەوە ڕۆشت...

چۆن ئەوم خۆشویست کوێی ئەم پیاوەم خۆش ویست...؟!ئاخر ئەقڵم لە کوێ
بوو ئەو ساتە؟!

«تۆ باشی ؟!»یۆنگی بە ساردی وتی لێم دوورکەوتەوە..

«لە باش دەچم»وتم بە هێواشی دەستم کرد بە ڕۆشتن ئەوم جێهێشت..

.
.
.
.

‹کات فەرامۆش بکە›

ڕۆژەکانم بەم شێوەیە بەڕێ کرد... وەک هەمیشە ڕۆژ بە ڕۆژ ئازاری زیاتر
خەمی زیاتر ... هەموو دەرگاکان بە ڕوومدا داخران

لە ڕۆژدا ڕووناکیم ون کرد..

«ئەوانە ببە بۆ گەرماوەکە»دایکم وتی سەبەتەیەک خاولی بچوکی
پێمدا ...منیش بێ هیچ ناڕازایەک وەرمگرت..

قاچەکانم ئازاری هەبوو ... هەمووی ڕووشا بوون بەهۆی زۆر کارکردنەوە
بەڵام ئەوە هیچ نەبوو لەو ئازارەی کە لە ناخم هەبوو...

تۆ لە خاتوونێکەوە دەبیت بە کۆیلەیەک .. من تەنانەت خزمەتکاریش نیم
خزمەتکارەکان هیچ نەبێت جلێکی ڕێکوپێکیان هەیە بەڵام جلەکەی من هەموو
دراوە پیس بووە..

ئەوان هیچ نەبێت پێڵاوێک هەیە لەبەری بکەن بەڵام من تەنانەت گۆرەویەکم
نیە...

دەرگای گەرماوەکەم  کردەوە بەرەو ڕەفەکان ڕۆشتم گوێم لێ بوو
چەند کەسێک لەوێن بۆیە تەنها بێدەنگ بووم..

«ڕێگە بدە من قژت بشۆم»وەستام لە شوێنی خۆم ئەوە جەنگکووکە...

«باشە»

«قژتم زۆر خۆشدەوێت هەرگیز نایبڕیت»دڵم لەرزی توند
دەستم خستە سەر دەمم...

«تەنها قژم!!»بە مەکرەوە وتی...

«نەخێر تۆ خانمەکەی منیت»فرمێسک لە چاوەکانم کەوتە
خوارەوە...

دەستەکانم توندتر کرد لەسەر دەمم...ویستم بڕۆم بەڵام جلەکەم
لە تۆڵابەکە گیر بوو...

کەوتمە سەر زەویەکە...

«ئای خوایە تۆ باشیت؟!»سەرم بەرز کردەوە..

خانمەکەم بینی بە جلێکی کورتەوە جەستەی هەموو تەڕ بوو هات
تا من هەڵگرێتەوە...

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now