پاش چەند ساتێک وەستا ... بەبێ هێزی خۆی خستە سەر ئەژنۆی بە
جلەکانم منی بەرز کردەوە..

دووبارە سەیری چاوەکانی منی کرد ئەو ماندوو بوو چاوەکانی
هەستیان بە لاوازی دەکرد...«بۆچی واتکرد؟!»

قژمی لە ڕووخسارم دوورخستەوە...لێوەکانم دەلەرزین
«ئایە من خراپ بووم لەگەڵت؟!..ئەو باشتر بوو لە من بۆت؟!
تەنها هۆکارێکم پێ بڵێ با واز بێنم لەم شێتیە»

زیاتر منی نزیک کردەوە...«جەنگکووک»بە دەنگێکی لەرزیوە وتم..
رووخسارمی خستە نێو دەستی..

«ڕووبی... تۆ تاکە شت بوویت لەم جیهانە دڵم پێی خۆش بوو ... من خەیاڵی
جوان جوانم دەکرد لەگەڵ تۆ ... بۆچی واتکرد؟!»کاتێک بینیم چاوەکانی دەدرەوشێتەوە ...دەسبەردای خۆم بووم..

چونکە ئەمە یەکەم جارە جەنگکووک لە ژیانی فرمێسک دروست بکات...
دەستەکانم شل کردەوە...چاوەڕێی مردنم دەکرد چونکە ئێستا زانیم من بەراستی
شایەنی مردنم..

چاوەکانی ڕووخسارمی دەپشکنی..«دەکرێت ئەمە کۆتاجار بێت رووخساری
پشیلەکەم ببینم؟!»هەناسەی تەنگ بوو...پەنجەکانی لە لێوە تەقیوەکەم دەخشاند..

«کەواتە من چیتر گوڵ و دیاری بۆ کێ ببەم...؟!جلی جوان بۆ کێ دەکڕم؟!
چیتر کێ نازم بەردا دەکات»بە دەنگێکی نزم وتیی..

«من هەڵە بووم»وتم گرێیەک لە قوڕگم دروست بوو
«پشیلەکەم تۆ هەموو شتە جوانەکانت تێکدا»

دوورکەوتەوە...چەکەکە بەرز کردەوە دواتر لەسەر سەرمی جێگیر کرد...
گازم لە لێوم گرت...من شایەنی ئەم سزایەم..

ترس بیلبیلەی چاوەکانمی لەرزاند...من لە مردن دەترسم

دووبارە گەڕایەوە پێشەوە...سەیری لێومی کرد..«ئەو خوێڕیە ماچی
لێوەکانتی کرد..؟!»بە ڕقەوە وتی..

منیش سەرم بە نەخێر جوڵاند...گەرایەوە توند ماچی لە لێوم کرد
«تەنها ئێرە بە تەواوی هی من بوو»لە ژێر ماچەکەوە وتی هەموو خوێنەکەی
لێومی برد ..

دوورکەوتەوە...

«ئێستا کاتیەتی جەنگکووک»یۆنگی وتی...ئێمە کەسمان سەیری
یۆنگیمان نەکرد...بەڵکو هەردووکان سەیری یەکترمان دەکرد...

«ببورە»چرپاندم...

دەستکانی دەلەرزین دەمتوانی هەست بکەم لەسەر پێستم...

ددانەکانی جیڕ کردەوە چەند جارێک چاوی داخست و کردیەوە وەک
ئەوەی هەوڵدات کۆنتڕۆڵی خۆی بکات...

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now