سەرم بە نەخێر جوڵاند...«ببورە جەنگکووک ... »
چاوەکانی توند داخست دەستەکانمی بە ساردی بەردا...

لێم دوورکەوتەوە پشتی تێمکرد...بینیم چۆن ئاخی هەڵکێشا دەستی خستە
ناو قژی...«کەواتە تۆ خیانەتت لێم کرد»

لەگەڵ ئەم قسەیە بە شەرمەزاریەوە سەرم داخست...«سەرت بەرز بکەوە
رووبی ...سەرت بەرز بکەوە چاوەکانتم لێ ون مەکە ئەوان دڵخوازترینی منن»

بە هێواشی سەرم بەرز کردەوە سەیری رووخسارەیم کرد کە چۆن وەک
مردوێک بێهەست بوو..

«ڕووبی من خراپ بووم .. من بێڕێز و خوێری بووم بۆ هەمووان دڵرەق
بووم ... بەڵام بۆ تۆ هەموو شتێکم گۆڕی  ... من بۆ تۆ بووم بە پیاوێکی باش
تەنها بۆ تۆ ... تەنانەت هەمووانم پشتگوێ خست بۆ تۆ کەواتە بۆچی واتکرد؟!
بۆچی ڕووبی؟!»چاوەکانی سور بوونەوە فرمێسکم نەبینی بەڵام خەمم بینی
چۆن دەکەوت لە نێو چاوەکانی..


«ببورە .. من شەرمەزارم»دەنگم دەلەرزی...«دڵم...دڵم داوای دەکرد
نەمتوانی دڵی بشکێنم»

سەری لار کردەوە...«ئەی دڵی من..؟!چی دەربارەی دڵی من ڕوبی..»

«دەتکوژم ڕووبی»بە ترسەوە هەڵسامەوە..

«بۆ من نەبوویت کەواتە بۆ گۆر دەبیت»بە ترسناکی وتی دەستی
برد بۆ قایشەکەی.

بە خێرای رامکرد...

گوێم لە هاوارەکانی نەگرت...درێسەکەم بەرز کردەوە تەنها ڕامکرد..

«هێی شازادە تۆ باشیت»نەوەستام لە دەرگا سەرەکیەکەوە رۆشتمە
دەرەوە پاسەوانەکان بە سەرسامیەوە سەیری منیان دەکرد..

دەزانم من هەڵەم کرد بەڵام من لە خۆشەویستیدا بوو .. من پەیشمان و
هەست بە شەرمەزاری دەکەم بۆیە بە جەنگکووکم گووت ..

دەرگا دارینە گەورەکەم کردەوە...«+++++‹ناوی کەسێک›»گریام..

ئەوم بینی لەلای مێزەکە...چاوەکانی سەرسام بون
«چی روویداوە رووبی ئەو حاڵە چیە؟!»

هەناسەم تەنگ بوو..«هەموو شتێکم بە جەنگکووک وت...ئەو من دەکوژێت»
توند دەستەکانیم گرت...

چاوەکانی سارد کردەوە بە هێواشی دەستمی دوورخستەوە
«من توشی کێشە مەکە رووبی .. بگەڕێوە لای دەزگیرانەکەت»شۆک بووم..

«تۆ باسی چی دەکەیت ئێمە پێکەوە بووین»وتم

«رووبی بیرت چوو دوێنێ پیم وتیت من هەرگیز تۆم خۆشنەویستیوە»
زۆر بەبێ باکی وتی...

«دەزانم هەموو شتێک دەزانم بەڵام هیچ نەبێت یارمەتیم بدە»ئەو لێم
دوورکەوتەوە..

کەوتمە سەر زەویەکە..

.
.
.

شانۆکە پڕ بوو لە خەڵک ... هەمووان بە چێژەوە سەیری چیڕۆکی
خۆشەویستی ڕۆمیۆ و جولێتیان دەکرد...
تەنها کەسێک هەبوو بەبێزاری دانیشت بوو قۆڵەکانی لە یەک ئاڵاند بوو

«ڕۆمیۆی ناپیاو »بە هێواشی وتی..

«بۆچی ئیرەی دەبەیت زۆر ڕۆمانسیە...»ئەوەی تەنیشتی وتی..

«ئیرەی بەم ناپیاوە ببەم لە شوێنی ڕۆمیۆ بوبام چوار منداڵم لە جولێت
هەبوو ئەم دیکە کورتەی بۆ چیە؟!»

«یۆنگی بێدەنگبە»بە توڕەی بەم سایکۆیەی تەنیشتی وت..

لە پڕ دیمەنەکە داخرا ... خەڵکەکە هەموو بێدەنگ بوون بۆئەوەی
بزانن چی ڕوودەدات..

دەنگی تەقە هەمووانی ڕاپەراند...ئەو ئەکتەرانەی سەر ستەیج دانە
دانە دەکەوتنە سەر زەویەکە ..

ئەو شانۆیەی ئێستا پڕ بوو لە هەست و سۆز ئێستا پڕە لە بۆنی مردوو..

خەڵکەکە دەساتیان کرد بە قیژاندن..

«زۆر جوانە»یۆنگی بە دڵخۆشیەوە وتی «ئەم دیمەنەم بەدڵە٫»

جەنگکووک لە دوای پەردەکانەوە هاتە دەرەوە لەگەڵ پاسەوانەکانی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جەنگکووک لە دوای پەردەکانەوە هاتە دەرەوە لەگەڵ پاسەوانەکانی..

«خانمان و بەڕێزان ...»هاواری کرد لەگەڵ زەردەخەنەیەکی نەخۆش..

«جیۆن کریستۆف جەنگکووک گەڕایەوە!!»هاواری کرد...لە کاتێکدا خەڵکەکە بە
ترسەوە سەیری ئەم پیاوەیان دەکرد...ئەم پیاوە یەکسانە بە مردن..


پیاوەکانی جەنگکووک دەستیان کردە چەپڵە لێدان...ئەم خەڵکە ڕەنگی
مردنی لێ نیشت بوو...

تاکە کەس لە ئاماددە بووان دەستی کرد بە چەپڵە لێدان یۆنگی بوو...

تاکە کەس لە ئاماددە بووان دەستی کرد بە چەپڵە لێدان یۆنگی بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

* Wrong love *

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now