"4"

512 95 29
                                    

«دەتەوێت بێیت بۆ کێڵگەکە لەگەڵم..؟!»میشا وتی...«من هەندێ شت دەپشکنم
ئەگەر تۆ بێزاری دەتەوێت بێیت؟!»

«دەتوانم بێم»بە پەرۆشەوە وتم ... دڵخۆش دەبم ئەگەر بۆ ساتێک ڕزگارم بێت
لەم ماڵە...«بەڵێ ئەگەر سەرەتا تایهیۆنگ رازی بکەیت»وتی...لچم هێنایە خوارەوە بۆچی ئەو...؟!

بۆچی بەختم زۆر خراپە...؟!بەهەرحاڵ نەمدەویست ئەم هەلە لە دەست بدەم
بە خێرای رامکردە سەرەوە بۆ ئۆفیسەکەی تایهیۆنگ میشا لە دوامەوە هاواری دەکرد بە سەرسامیەوە..

بەڵام من زۆر خێرا دەمویست ئەم ساتانە کۆتای بێت ...

دەرگاکەم کردەوە خەریک بوو بکەوەم ... بەڵام من گیرامەوە لە کەمەرم
نازانم لەم کاتەدا کێ فریشتە رزگارکەرەکە بوو... تەنها دەزانم بەهۆی پەرۆشیەوە
خەریک بوو گیانم بشکێت .

بەرز بوومەوە....

نەفرەت ئەمە تایهیۆنگە....ڕێک من لە باوەشی ئەو بووم
کەواتە ئەو خەریکی دەرهێنانی کتێب بوو لە ڕەفەکانی لای دەرگاکە
ئەمە چارەنوسە...؟!

هەناسەکانی بەر ملم دەکەوت من نەمدەتوانی رووخساری ببینم
قاچەکانم لە ئاسمان یاری دەکرد...

«تۆ منداڵیت»چرپاندی... منی دانا

کاتێک نیشتمەوە سەر زەوی هەناسەدانم بۆ گەڕایەوە ...
دەستم خستە سەر سنگم سەیری ئەوم کرد....

«تایهیۆنگ من دەمەوێت بڕۆمە دەرەوە»بە خێرای وتم هەموو جەستەم
لە شڵەژەویدا دەلەرزی...دڵم بە شێوەیەک خێرا لێیدەدا کە لە هەر ستێکدا بێت
توشی نۆرەی دڵ دەبم..

«من کێم؟؟!»یەکێک لە برۆکانی بەرزکردەوە..

توند گازم لە لێوم گرت ...من بیرم چوو
«ببورە بەڕێز کیم ماڵفۆی»

دەمم دەلەرزی خەریک بوو بگریم...
«تکایە ڕێگە بدە بڕۆم لەگەڵ میشا»وتم سەیری پەنجەکانم دەکرد...


«بڕۆ»بە کورتی وەڵامی دامەوە..سەرم بەرز کردەوە ئەویش بەبێ ئەوەی سەیری
من بکات کتێبەکەی هەڵگرت و بەرەو مێزەکەی ڕۆشت..

جەستەم حەسایەوە ...ژوورەکەم جێهێشت
«ڕازی بوو؟!»میشا وتی کاتێک هاتە سەرەوە

«بەڵێ»بە دڵخۆشیەوە وتم...ئەویش زەردەخەنەیەکی بۆم کرد دواتر بەیەکەوە
کۆشکەکەمان جێهێشت ..

سەرەتا بە ناو بازارەکەدا ڕۆشتین ... هەستم دەکرد جەستەم ئاسودە دەبێت
بە بەردەوامی زەردەخەنەم دەکرد من زۆر دڵخۆش بووم...

Mr. KimWhere stories live. Discover now