ڕقم لە ڕێزمانی کوردیە

62 11 9
                                    


دەزانی بۆچی ڕقم لێیەتی؟

چونکە چەندان کەس دەخاتە یەک وشەوە

"ئەزانی چیتر لام گرنگ نەماوە کێ نامەی ڕۆژانەی بۆم ناردوە کێ لەحاڵی ئەمڕۆمی پرسیوە ، کێ دەیەوێت قسەم لەگەڵ بکات کێ دەیەوێ دەنگم ببیستێ"

ئەمانە ئەو وشەیە بوو کە وتت

ڕقم لەمەیە

ڕقم لە ڕێزمانە وە ڕقم لە کۆمەڵە

کە لەسەرەتایی بووم هەمیشە قوتابیەکان هارو هاجیان دەکرد

مامۆستا دەهات لەهەموانی دەدا

بەبێ ئەوەی هیچم کردبێ لێمدراوە

جارێک نا

دوجار نا

سێ جار نا

دەیان جار

لەبەر ئەمە ڕقم لە قوتابخانە و ڕێزمانی کوردیی بو

ئەمڕۆ دیسانەوە وات کرد ڕقم لێی بێ

ڕقم لەوەیە بخرێمە ناو کۆمەڵەی کۆ

لەگەڵ هەموو ئەو هەستانەی پێمی دەدەیت هێشتا خۆشم دەوێیت

لەیل خانم

سۆلمەیەت || 🔛Where stories live. Discover now