≀≎ 𝐏 ≍ 4 ≎≀

15 5 2
                                    

ڪاتێڪی خۆش!!

≏∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼≾𖣔≿∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼∼≏

محەمەد خەریڪی لێخورینی ئۆتۆمبێلەڪە بوو..
جاڪسۆن بە خەوتوی لە تەك ئەو دانیشتبوو..
ئەوانیتریش لەدواوە خەوتبوون..
بێجگە لە لەیلا!

سەیری دەرەوەی دەڪرد..
بەروڪەشێڪی ساردەوە..
هەوا ساردەڪە بەر روخسارە بێوێنەڪەی دەڪەوت..

ڪاتژمێر 2:12...

لەیلا..

بۆچی لەمێشڪم دەخولێتەوە بەنەفرەت بی..
هاهـ..
دەبێت بە سەلامەتی بمێنینەوە؟
هەر شتێك روبدا هەڵەی منە..
گەر من بریاری ئەوەم نەدابا ئێستا لەقوتابخانەڪە خەوتبووین..
گەیشتینە تونێلێك..
دیاربوو ڪە تونێلەڪە زۆر دوور و درێژە وە زۆر تاریك دیار بوو..
هەست بە شتێڪی سەیر دەڪەم..
چی لەوێ هەیە؟
بۆچی بیری وا دەڪمەوە بۆ خاتری خوا..؟
لەناڪاو پاسەڪه وەستا..

" چی بوو؟ بۆ وەستاین؟ "
وتم ، هەرڪە سەیری محەمەدم ڪرد..

" هەست بە شتێك دەڪەم بگەرێینەوە.؟ "
محمەد وتی ، ڪاتێ سەیری تونێلەڪەی ڪرد..

ئەستەمە گەرانەوە رێگاڪە بۆ قوتابخانەمان دەباتەوە..

" هەست بە چی دەڪەی؟ "
وتم ، وەك دڵینا بوونەوەیەك بۆ ئەوەی بزانم هەمان هەستی منی هەیە؟

" هەستێڪی نامۆ وەك ئەوەی شتێڪ لەوێ بوونی هەبێ "
محەمەد وتی ، ڪە لە ئاوێنەڪەوە سەیری دەڪردم..

" هەمان هەستم هەیە ، شتێڪی سەیرە.. "
وتم ، ڪە سەیری تونێلەڪەم ڪرد لە جامەڪەی تەنیشتمەوە..

محەمەد بێدەنگ مایەوە..
منیش تەرڪیزی تەواوم خستبووە سەر تونێلەڪە..
هەرڪە چاوم ڪەوتە نێوەندی تونێلەڪە..
شتێك هەیە لەوێ..

" محەمەد شتێك لەوێ هەیە.. "
وتم ، ڪە چاوم هەر لەسەری بوو..

" لە ڪوێ؟ "
محەمەد وتی ، ڪە چاوی دەگێرا..
تا ئەویش چاوی پێڪەوت..

جلێڪی رەش ڪڵاوێڪی لەسەر دابوو..
لەراستیدا لە حەبایەك دەچوو..
روخساری دیار نەبوو بەهۆی تاریڪیەڪەوە..
بەڵام ئەوەی دەسەی دەبریسڪایەوە..
ئەوە لەشتێك دەچێ..
دەسڪی هەیە..
وە دەبریسڪێتەوە..

بۆ نەختێك وەستام..
ئەو سەیری من دەڪا؟
نەفرەت نەدەبوو ئەوەدە سەیری بڪەم..
ئەوەی دەستی جوڵاند..
لەنێوو دەستەڪانی دەخولاندەوە..
زیاتر تێبینی ئەوەی دەستیم ڪرد..

ئای خوایە!
ئەمە تەورە..
بۆ خاتری خودا ئەمە چیە بەم ڪاتە..
هەوڵی هەڵساندنی سامم دا ڪە لە بەرامبەرمەوە خەوتبوو..

" چیت دەوێ..؟ "
سام وتی ، بە منگەوە..

" سام هەڵسە شتێك لەوێ هەیە سام.. "
وتم..

هەرڪە ئاراستەی سەرم جوڵاند..
نەفرەت ئەو بەرەو ئێرە دێ..

" هەڵسن لەگەڵ ئێوەمە.. "
بەهاوارەوە وتم..

جونگڪوك و یۆنگی لەگەڵ دەنگم خەبەریان بۆوە..
ئەوانی تریش یەك یەك چاویان دەڪردەوە..

" شتێك بەرەو ئێرە دێ جەی.. "
وتم..
هەرڪە سەیری دەرەوەم ڪرد..
ئەو نزیك دەبێتەوە..
خەریڪە دارستانەڪە دەبرێ..

جونگڪوك و یۆنگی و محەمەد سەیری ئاراستەڪەیان ڪرد..

" نەفرەت ئەمە چیە..؟ "
جونگڪوك وتی ، لەشوێنی خۆی هەڵساوە..

یۆنگی خێرا لە پاسەڪە رۆشتە دەرەوە..
دواتر ڪورەڪان یەك یەڪە رۆشتنە دەرەوە..

لە جامەڪەوە سەیرم دەڪرد..

ئەو نزیڪتر و نزیڪتر دەبۆوە..

تەورەڪەی لەئەرزەڪە دەخشاند..

ئەمەش دەنگی سامناڪی دروست دەڪرد..
لیسا رۆشتە شوێنی سەیاقی..
لەکاتی نەخوازراو ئەو ئۆتۆمبێل لێبخورێ..

هەرڪە چاوم لەسار لیسا لادا..
سەیری دەرەوەی پەنجەرەڪەم ڪرد..

ئەو لەبەردەمم بوو!
جلەڪەی خوێنی لێ دەچۆرا..
زیاتر سەرنجم خستە سەری..
روخسارە تاریڪەڪەیم بینی..
ئەو..
ئەو.. سام بوو!

...

خێرا چاوەڪانم ڪردەوە..
نەفرەت ئەمە چ ڪابووسێك بوو؟
سەیری چواردەورم ڪرد هەمووان خەباریان بۆتەوا..
ئێستا بەیانیە؟
سەیری ڪاتژمێرم ڪرد ڪات 8:47..
بۆ نەختێك چاوم ڪەوتە سەر سام..
بێدەنگ دیارە..
بۆ؟..
سەیری ئارشۆن و لیسای دەڪرد ڪە خاریڪی دامەقاڵێ بوون..

" هێی لەمە بوەستن ئێمە لەڪوێین ڪاتژمێر 8:47 کەچی ئێرە تاریڪە "
لەیلا وتی ، بەهاوارەوا بۆ ئەوەی ئارشۆن و لیسا بوەستن..

" شیرینەڪەم ئێمە لە تونێلێڪی زۆر دوور و درێژین.. "
زۆی وتی ، ڪە سەیری موبایلەڪەی ئەڪرد..

نەفرەت..
سەیری سامم ڪرد..
ئەو هەر بێدەنگ بوو..
سەیری دەستەڪانی دەڪرد..

چۆن گەیشتوین بەم تونێلە؟؟
ئەمەی رویدا..
کابوسێک بوو یان...
ڕاستی؟

......

های گایز..
چۆنن؟
لەگەڵ رەمەزان؟
إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه مانگێڪی پڕ خێر و بەرەڪەت ئەبێ..

ئەم بەشەتان لا چۆنە؟؟
.
.
.



≀≈ ئایە مرۆڤە..؟ ≈≀Where stories live. Discover now