لە کۆتاییدا
من و تۆ هەر بە من و تۆ ئەمێنینەوەو
هەرگیز نابین بە ئێمە...⎯⎯⎯⎯⎯⎯ ˳༄꠶ ⎯⎯⎯⎯⎯⎯
خۆشەویستی بە چیرۆکەکە ببەخشن
چونکە بەخۆشەویستیەوە نوسراوە!"عائیشە خێراکە دەی ئەگەرنا جێت دێڵم"
"باشە باشە وا هاتم"
بۆچی ئەوەندە بێ ئارامن تەنانەت
دەقەیەک پێش ئێستا نەبوو پێیم گووت دێم
کەچی دووبارە بانگم دەکات."سلام علیک علی"
سەلامم لە براکەم علی کرد وەڵامی دامەوەهەر زوو لەکاتی لێخوڕین دەستی کرد بە قسەکردن
و بەهانەکانی لەسەر ئەوەی درەنگ کەوتوم."سەیرکە ئێستا لەبەر تۆ پێنج خولەک دواکەوتم
بێگومان تۆش درەنگ دەکەویت"
باشە دەزانم من درەنگ کەوتم بەڵام
هەڵەکە لەمن نەبوو دایکم داوای لێکردم
قاپەکانی سەر مێزەکەی بۆ ببەم
بەڵام بۆ عەلی'م ڕوون نەکردەوە دڵنیام ئەگەر
ئێستا وەڵامی بدەمەوە ئەویش وەڵامم دەداتەوە
بۆیە ئەوەم ناوێ بەیانیەکەم بەوجۆرە دەست پێبکات."خوات لەگەڵ براکەم"
ماڵئاواییم لە علی کرد"عائیشە کە تەواو بویت ڕاستەوخۆ پەیوەندیم
پێوە بکە بەهیچ شێوەیەک لێرە مەمێنەوە"دڵنیام کردەوە پەیوەندی پێوە دەکەم ئەو ڕۆشت
باشە ئەوان زۆر دڵپیسن تەنانەت لەسەر شتی
زۆر سادە بەهانە دەگرن من دەزانم کچ ناسکە و
پێویستە ئاگاداری خۆی بێت چونکە دونیاکە خراپ بوو
بەتایبەتی بۆمن چونکە لە کۆمەڵگایەکی موسڵمان
لەدایک بووم سوپاس بۆ خوا ، بەڵام سێ ساڵ دەبێت
هاتوینە بۆ ئەڵمانیا و لێرە دەژین بێگومان خەڵکانی ئێرە
زۆربەی نا موسڵمانن ئەوەش وای لە خێزانەکەم کردوە
بە ڕادەیەکی زۆر خەمی منیان بێت
نازانم ئەوان لەمن دەترسن یان لە ئابڕووی خۆیان
هەرچۆنێک بێت من ئابڕووی ئەوانم بۆیە لێیان ناگرمهەناسەیەکم هەڵکێشا سەرەتای دەستپێکێکی نوێ
قۆناغێکی نوێی خوێندنم دەست پێدەکا
ئێستا لەبەر دەم زانکۆ وەستا بووم سەیرێکی دەوروبەرم کرد هەستم کرد ئەوەی بەلامدا تێدەپەڕی
سەیری دەکردم وە من ڕاهاتووم لەو نیگایانە
چون من لە ئەوان جیاوازم ئەوەیش بەهۆی لەچکەکەم
ئەوە دڵخۆشم دەکات من جیاوازم لەوان چونکە
لەچکەکەمم خۆشدەوێت بۆیە شانازی پێوەدەکەم
هەناسەیەکم هەڵمژی و ڕێگام گرتە بەر بەرەو
ناوەوەی زانکۆ هەر زوو سەرنجی چوار کچ کەوتە سەرم
بەیەکەوە وەستابوون و باسی منیان دەکرد چون
بە ئاشکرا دەمتوانی گوێبیستی دەنگیان بم
YOU ARE READING
﴿لــەچــکـەکــەت﴾✔️ 🔚
Adventureکـە مـن هـی ئـەو بم و ئـەتـۆش هـی ئـەوێـکـی تـر چ بـکـەیـن؟ بـە گـوێـرەیـی یـاسـایـی قـورئـانـیـش لـەو دنـیـاشـدا بـەیـەکـ نـاگـەیـن.