1

404 62 30
                                    



ساڵی ١٩٩٩

ئەم سەردەمە زۆربەی نەریتە کۆنەکان نەما
وەکو ژن بە ژن یاخود بەبێ ئەوەی کچ ئاگادار بکرێتەوە
مێردی بۆ هەڵئەبژێرن و هیچ ڕای وەرناگرن هتد...

بەڵام هێشتا لەنێو هەندێک لە خانەوادەکان
ئەم شتانە هەر ماوە

یەکێک لەوانە خانەوادەی جیۆن هەروەها
خانەوادەی کیم


جونگکووک:-باوکە،من نامەوێت هاوسەرگیری بکەم
بەجدیتە؟

بـ.جیهون:-من تازە هیچم لەدەست نایەت کوڕەکەم
باپیرت قسەی کردووە

جونگکووک:-باپیرم بۆچی بەبێ ئەوەی قسە لەمن وەربگرێت بڕیار ئەدات؟

بـ.جیهون:-کەی باپیرت بینیوە قسەی کەسێک وەربگرێت؟خۆت گەمژە دەکەی؟من و دایکت هەر بەم شێوەیە هاوسەرگیریمان کرد باپیرت ڕۆژێک پێش ئەوەی بچینە داوای دایکت ئاگاداری کردمەوە

جونگکووک:-باوکە من هێشتا نامەوێ هاوسەرگیری بکەم هێشتا گەنجم خەونم هەیە

بەکزی پێی وت

بـ.جیهون دەستی خستە سەر شانی

بـ.جیهون:-کوڕم تۆ ٢٠ ساڵی من تەنها ١٧ ساڵ بووم
منیش خەونم هەبوو بەڵام هیچم لەدەست نەهات تۆ دەتوانی دوای ئەوەی هاوسەرگیریشت کرد خەونەکانت بەدی بهێنی تەنها پێویستە لای ئەم دواکەوتوانە بڕۆی

جونگکووک:-کچەکە کێیە؟

بـ.جیهون:-جارێ نازانم ئەو ٣ کچی هەیە ئەگەر بزانی بـ.کیم کچەکانی زۆر خۆشدەوێ وتی بە هێمنی قسەیان لەگەڵ دەکەم هەر کامێکیان ڕازی بوون ئەوتان پێ دەدەم

جونگکووک:-ئەی بیستوومە ٥کچی هەیە دانەیەکی شووی کردووە هیچ

بـ.جیهون:-ئەویان بچوکە هێشتا ١٤ ساڵە

جونگکووک سەری بەباشە جوڵاند
و هەستا ڕۆیشت

هـاوسـەرە بـچـکـۆڵـانـەکـەم~Where stories live. Discover now