ئەیلا
" چەندە سەختە بۆی ، زۆر بەداخم "جاوید
" ھاوینی دووەم ساڵی خوێندنم بوو لە ئەمریکا ، کە کەڕامەوە ئۆکڕانیا تا پشوەکەم لە لای خێزانەکەم بەسەر بەرم ، بەڵام ئەو ھاوینە بۆمن سەخترین ماوەی ژیانم بوو ، باوکم دوای ھەفتەیەک لە گەڕانەوەم توشی ئەو ڕوداوە بوو ، دووبارە ھەموو مام و خاڵ و پیاو ماقوڵەکان دەستیان بە قسە بێماناکانیان کردەوە ،« ئاغا جاوید نابێ بڕۆیتە دەرەوە ، دەبێ لە شوێنی باوکت بی ، ھەی ناپیاو چۆن ماڵەوە جێدێڵی و بۆخۆت دەڕۆیتە پیاسە بۆ دەرەوە لە کاتێکدا باوکت لەسەر جێگایە » "جاوید ئەوەندەی لەدڵ بوو سەبارەت بە خێزانەکەی کە دەیەویست ھەمووی بۆ ئەیلا باس بکات تا کەمێ لە دڵی خۆی بباتە دەرەوە
ئەیلا
" بۆچی شتێکی وا ئەوەندە گەورە دەکەن ؟ "جاوید
" ئیتر ئاوایە لە خێزانەکەی ئێمە گەر بتەوێ شتێک بکەی دەبێ پرس بە ھەموان بکەی "جاوید بە چاوێکی پڕ لە خەمەوە لە زەویەکەی ئەڕوانی کە قسەکانی باوکی بیر ئەکەوتەوە
" ھەرچەندە بە درێژایی ژیانم لێدان و قسەی ناشرینی زۆرم بە دەست و دەمی باوکمەوە خواردووە بەڵام باشی زۆریشم لێی بینیوە ، لەزۆر شتدا بڕیار و قسەی خۆی ئەگۆڕی بۆ ئێمە یا بڵێم لەبەر خاتری دایکم ،
دوای ساڵێک لە ئیفلیج بوونی بانگی کردمە لای خۆی ، وتی ھێنری کوڕەکەم دوا وەسیەت و داواکاریم لە کوڕە گەورەکەم ھەیە ، گەر بۆمی جێبەجێ نەکەی ھەرگیز گەردنت ئازا ناکەم "
YOU ARE READING
ئاریانا✔️
Romanceدڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەستپێک 20/11/2023 کۆتایی 30/1/2024
Part 34
Start from the beginning