Parti 16 {ماڵی خزمەتکارەکان}

Comenzar desde el principio
                                    

جۆنگکووک: نەفرەتت لێبێ بۆ درۆت لەگەڵ کردم؟ من پرسیارم لێ کردیت کێ ئەو شوکلاتانەی پێ دای بۆ درۆت کرد هااا؟

«هاواری کرد، ن/ت سەیری زەویەکەی دەکرد و دەگریا»

ن/ت: ب ببورە بەڕێز جۆنگکووک
«گریانی زیاتر بوو»

جۆنگکووک: نەفرەت لە خۆت و داوای لێبووردنەکانیشت!
«ن/ت دەگریا»

جۆنگکووک: ئەگەر جارێکی تر چوویتە دەرەوە بەتایبەتی مارکێت ئێسکەکانت دەشکێنم تێگەیشتی!!
«هەڕەشەی لێ کرد، وای کرد ن/ت زۆر بترسێ، سەری لەقاند»

ن/ت: ب باشە ب بەڕێز جۆنگکووک
«جۆنگکووک ئاهێکی هەڵکێشا و لەباوەشی گرت، سەری لەنێو ملی نوقم کرد ، زیاتر دەستی کرد بە گریان ، جۆنگکووک دەست لە قژی دەدات هەوڵ دەدات ئارامی بکاتەوە»

جۆنگکووک: ئاهـ باشە واز لە گریان بهێنە
«فرمێسکەکانی سڕیەوە»

جۆنگکووک: هەم بوێری ئەوە نەکەیت لێی نزیک ببیتەوە، تێگەیشتی!
«ن/ت سەری لەقاند»

جۆنگکووک: ئەگەر شوکلاتە یان هەر شتێکی ترت ویست بە من بڵێ، هیچ شتێک لە کەس وەر مەگرە!
«ن/ت سەری لەقاند، جۆنگکووک ڕۆیشتە دەرەوە»

جۆنگکووک لەسەر قەنەفەکان دانیشت و ئاهێکی هەڵکێشا، نازانێت بۆچی ئاوا دەکات؟ نایەوێت ئەو ڕاستیە قبوڵ بکات کە غیرەی لێ دەکات، نایەوێت دان بەوەدا بنێت، جۆنگکووک هێشتان خۆبەزلزانە

---------

ن/ت ژەمی ئێوارەی پێشکەشکردن، ڕۆزی لەکاتی نانخواردن سەیری مۆبایلەکەی دەکرد، جۆنگکووکیش بە بەتاڵی نانی دەخوارد

ن/ت ڕۆیشتە ماڵە گەورەکەی پشت کۆشکەکە ، کە هی خزمەتکارەکانە، ئەوان خزمەتکاری خێزانی جیۆنن لە کۆتایدا خانویان هەیە لە پشتی کۆشکەکە کە تایبەتە بە خزمەتکارەکان، تەنها ن/ت نەبێت کە خ.جیۆن وتی دەبێت لە کۆشکەکە بمێنێتەوە



ویستن (کۆتایی هاتووە)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora