تایھیۆنگ سەیرێکی دواوەی کرد و لە ئاریانا و مناڵەكەی ڕوانی

تایھیۆنگ
" کچەکە دەبەم و زیندە بە چالی ئەکەم ، ئەمجارە مناڵێکی کوڕمان دەبێ ، دەبێتە یەکەم مناڵمان "






ئاریانا دڵی کەوتە لەرزین و خەریک بوو بێھێزیەکەی ئەگەڕایەوە ناخی
ترس لەوەی پارچەیەک لە جەرگی خۆی ببەن و زیندە بەچاڵی بکەن




ئیتر فرمێسک لە چاوەکانی ھاتە خوارەوە و بە شۆکەوە لە تایھیۆنگی ئەڕوانی







یونگی
" ئەوندە ئەو ژنەت دەوێ ؟ "











تایھیۆنگ
" بەڵێ ئاریانام دەوێ ناتوانم تەڵاقی بدەم ئاغا ، ھەرچیێک بێ ئەیکەم بۆ مانەوەی  "













یونگی ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا و بە درێژی دایەوە
" زۆر باشە کچەکە ببە و بیخە ژێر گڵ با ئەو شەرمەزاریەمان لەکۆڵ بێتەوە "








ئاریانا کە تۆقی بوو توند توند مناڵەکەی لەباوەشی گرتبوو وەک ئەوەی پێیان بڵێ پێتان نادەم ئەو بەشێکە لە من بەشێکە لە جەستەو ڕۆحی من گەر زیندە بەچاڵ بکرێ ڕۆحی منیش لەگەڵ ئەو دەچێتە ژێر گڵ






ئاریانا لەماوەی چەند چرکەیەک ھەموو ئەو ساڵانەی بیرکەوتەوە کە چەندە بە سەختی تێیپەڕاند کچ بوونی چەندە نەھامەتی ھێنا






نەخێر کچ بوونی نا بەڵکو بێ دەنگ بوون و ڕازی بوونی چەندە نەھامەتی بۆ ژیانی ھێنا ، ئێستا تێدەگا کە جەیلان چەندە ڕاستی دەکرد


ئەو دووبارە ڕازی بوو بە مەرج و فەرمانەکانیان و دووبارە داوای قورستریان لێی کرد دووبارە زیاتر ئازاریان داو بە کەمتر سەیر کرا

ئێستا دەزانێ کە چەندە ھەڵە بووە




تایھیۆنگ لەسەر زەویەکە ھەستایەوە و بەرە و ڕوی ئاریانا ڕۆشت
بۆ ئەوەی مناڵەکەی لێبوەرگرێ و بیبا
بیبا بۆ ئەوەی بیخاتە ژێر گڵ




بەڵام ئاریانا ئەمجارە ئاریانایێکیترە چونکە ھۆکارێکی ھەیە بۆ جەنگان
گەر پێشتر ئاواتەکانی لە گۆڕ نراون ئێستا مناڵەکەی تاکە ئاوات و ھیوایەتی و ناھێڵێ دووبارە بخرێتە ژێر گڵ






ئاریانا✔️Where stories live. Discover now