|02|

425 76 58
                                    

خوێندنەوەیەکی بەچێژ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


دیمەنی نووسەر#

ماوەی سێ مانگە ، سێ مانگی تەواو
هەواڵی گەڕانەوەی تاک بە تاکی سەر بە خێزانی بنەماڵەی داڵـــی ، هەژاندووە لە دۆست و دوژمنن

ئەوانەی خۆیان بە دۆست ئەزانن و نمایشی ئەوە ئەکەن
بێگومان لایەنی ئەو کەسە و ڕێگەی ئاسانکەری گەیشتنیان بە تەماح دەکەن ،
یان ئەو کەسانەی کە بە سەرسەختی و ئیرە و ڕقە نەبڕاوەکەیان بۆ تەخت و دەسەڵات و ناوبانگەکەی

بەڵام ئەو بێمنەتە ، بێمنەتی لە تاک بەتاک خانەکانی لەشی و دڵــۆپ بە دڵــۆپی خوێنە ڕەشباوە تاریکەکەی
دەچڕێ ، منەتی بە پۆست و تەخت و ئەو دەسەڵاتە پێشکەشکراوە نییە
چونکە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو ، ئیمپراتۆرێکی وای دامەزراندەوە ، لە وڵاتان و جیهاندا
چ لە پــارە و پلەو پایەو دەسەڵاتیدابێ و هەروەها لەو ئاوەرا ترسناکەو بەهێزە یبێ
ئەوە ئەوانە پێویستیانە ، و ناچاری ئەون لە سەر ئەژنۆکانیان بکەون بۆی تا ببێت بە پشت و هێز و دەسەڵاتیان
هەمووان بە دۆست و دوژمنانشەوە باش ئەزانن و بەڕوونی دیارە کە تاکە کەسێ لەدوای سەرۆک غـــولــام داڵــــی ،، ئیمپراتوریە هاوسەنگ کات و بەژیری و لێهاتویەوە بە ڕێیەوە ببات تەنها کێیەو ئەبێ کێ بێت

لە هەر هەنگاوێ کـــا ، کە بە بـاوەڕو هێز و کەسایەتیە باڵادەست و پیاوانەکەیەوە
بە ئاسانی ترس دەخاتە دڵی پیاوە بەهێزو کەسایەتیە گەورەکانەوە و کەسیان بوێری بینینی چاوە بێ هەستەکانی ناکەن ،
دەنگوی کارە خراپ و مەترسیدارەکانی بەهەموو لایەکدا بڵاوبووەتەوە ، هەمووان ترسیان لێ هەیەهەر لە گەورەو بچووک و دەسەڵاتدار و بێدەسەڵاتەوە ، سەرەڕای دووری ئەم چەند ساڵە بەڵام بڕیار و کردارەکانی کاریگەریەکی دیاری خستوەتە کارو بارەکانی وڵات.

.................

دوای ئەوەی قومێکی درێژی کێشا لەو جگەرە لە نێوان پەنجەکانی بوو و بە دەنگە گڕوترسناک و ڕۆح بەرەکەیەوە پرسی

" زانیت کێ مشکەکەیە"
ئەو کەسەی لە دیوەکەی تری تەلەفونەکەیەوەیە کەیەکێکە لە پیاوە متمانەپێکراو ڕاهێنراوەکانی
دەستی بە قسەکردن کرد هەرچەندە لە کاردانەوەی ئەم شەیتانەی بەردەمی ئەترسا

" ئــم کەواتە ئەوە"
بە قوڵی و ڕەزامەندیەوە وتی ، هیچ لای سەیر نییە
هەروەکو هەمیشە پێشبینیەکانی ڕاست دەرچوو
بێگومان ئەو هەرگیز هەڵە ناکات

پیاوەکەی دیوی تەلەفونەکە نەی ئەزانی لە توڕەبوونەکەی بترسێ یان لەکاردانەوە سارد و سڕو بێهەستەکەی ، هەر کامێ بێت دڵنیایە ئەو کەسەی کە پێی ئەڵی مشک بەو کردارەی چارەنووسی خۆی و خێزانی بەدەست شەیتانی بێبەزەی و ترسناکەکەوە نوسیوەتەوە
بەڵام نوسینەوەیەک کە خۆزگە بە مردن و لەهەمان کاتدا ژیان بخوازێ

مووبایلەکەی داخستەوەو سەیری ئەو دیمەنی بەردەمی ئەکرد کە لە بالەکۆنەی ماڵەکەیدایە لەیەکێک لە شوێنە بەرزەکانی شارداو
و بەردەوامە لە کێشانی جگەرەکەی تا تەواوبوو و
فڕێی داوە ژێر پێیەکانی
و دەستێکی هێنا بە چاکەتە گرانبەهایەکیەو
ئاوڕی بۆ دواو یاوەو

" بڕۆین " وتی
بەچڕی و قوڵی خامۆشیەوە ، کە دەنگە ژێیەکانی ترسی لەڕینەوە و دەربڕینی دەنگە پیاوانەکەیەوە هەیە

..............................................
هــەنـــگــەداڵ | HangaDal

پێتان وایە هــەڵــۆ بۆ کوێ دەڕوات ؟

ناوی هەڵۆ تان پێچۆنە ؟ لەگەڵ کەسایەتیەکەیدا دەگونجێ ؟!

پێتان وانییە ، باپیرە غولام بەڵادەرئەچێ ؟

پێشبینیتان🤔 لەسەر پارتی داهاتوو ؟

🔸 بەپەرۆشەوە
گفتوگۆ و لێدوانەکانتان دەخوێنمەوە.

🔸 بوونی خۆتان پشتڕاستبکەنەوە بە ڤۆت { دەنگ }
بۆ هاوڕێیانتانی بنێرن و تاگیان@ کەن

{ هەنـگـــەداڵ } HangaDalWhere stories live. Discover now