ئاریانا
" وانیە تۆ وا بیرمەکەوە دڵنیام ئەویش لێت تێئەگا خەم مەخۆ ئەندریا "













ئەندریا خەردەخەنەیەکی تاڵی کرد
" ھھ لێم تێئەگا ؟؟ ئەگەر ئەزانی ئەمشەو چی پێ کردم ، وتی گەر تا مانگێکیتر دووگیان نەبم ژنێکیتر دەھێنێت و چیتر لە ژوورەکەی ناخەوم
پێی وتم شوێنی خەوتنم ئەبێتە تەویلەی ئەسپەکانی چونکە بە قەد ئەوان سودم نیە "








ئاریانا کە سەیری ئەو ھەموو خەمەی ئەندریای ئەکرد تایھیۆنگی خۆی بیر ئەکەوتەوە کە چەندە بۆی باشە ، ھەرنا لەچاو ئاغا یونگی تایھیۆنگ مێردێکی باشە ، دەبێ سوپاسی خوا بکا کە لەسەرەتاوە ئەویان دا بە تایھیۆنگ و بۆ ئاغا نەبوو




بیری لەوە دەکردەوە ھەمیشە لەژیان ئەگەری ڕودانی شتی خراپتر ھەیە لەوەی کە تێیداین و بەسەرمان دێ




ژیانی ئەو زۆر لە ئەندریا باشترە چونکە ھاوسەرەکەی خۆشی دەوێ

بەڵام ئەندریا تەنھا بۆ ھێنانە دونیای کوڕێک بۆ ئاغا ھاتوەتە ئەو ماڵە



مانگێک تێپەڕی و کاتی ئەندریا تەواو بوو ھەر دووگیان نەبوو
یونگی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئازاری ئەندریای ئەدا بە قسە ڕەقەکانی وەک ئەوەی کۆیلەی کڕیبێ تا کوڕێکی لێی ببێ


ئەندریا کاتێ قەمیسەکەی یونگی دائەکەند




یونگی
" ئەندریا ئەوە نزیکەی ساڵێکە چاوەڕێم وادیارە تۆ دوگیان نابێ "











ئەوە کە دڵی کەوتە خورپەو دەستەکانیشی کەوتنە لەرزین
" با ماوەیەکیتریش بوەستین ئاغ....... "











یونگی قسەکانی پێ بڕی و بە ھاوارەوە تی
" تۆ کە ساڵێکە دوگیان نەبوی ، چەنێکیتریش بوەستم ھەر وا دەمێنیتەوە بێ کەڵکی بێ مێشک "













ئاریانا✔️Where stories live. Discover now