Parti 7 {واز لە گەمژایەتی بهێنە}

Start from the beginning
                                    

لیسا: کووکی..
«سەیری ن/تی کرد و برۆکانی بەرز کردەوە»

لیسا: تۆ خزمەتکارەکەیت وایە؟ تۆ چی ئەکەیت لێرە؟

ن/ت: م من هاتمە ئێرە بۆ ئەوەی..
«قسەکەی بڕا»

جۆنگکووک: بێدەنگ بە و بڕۆ دەرەوە!
«ن/ت سەری لەقاند و بەخێرایی ڕۆیشتە دەرەوە»

جۆنگکووک: تۆش بڕۆ دەرەوە!

لیسا ئاهێکی هەڵکێشا

لیسا: کووکی تۆ هیچت نەخواردووە، با بڕۆین شتێک بخۆین

جۆنگکووک: وازم لێ بێنە و بڕۆ دەرەوە..
«چاوەکانی لابرد، لیسا دووبارە ئاهێک هەڵدەکێشێ و دەڕواتە دەرەوە»

---------

ن/ت لە ژوورەکەی خۆی (ژووری کۆگا) دانیشتبوو لە کاتێکدا بوکەڵەکەی لەباوەشکردبوو (ئەو بوکەڵەیەی بە منداڵی کڕی)

ن/ت: بەڕێز جۆنگکووک گەیشت، ئەو زۆر باشە..
«بەزەردەخەنەوە»

ن/ت: تەنانەت دەستی پێچامەوە ، ئەوە زۆر خۆشە
«زیاتر زەردەخەنەی کرد»

لەگەڵ بوکەڵەکەی قسەی دەکرد تا گوێی لێ بوو کە خزمەتکارەکە بانگی دەکا بەرەو چێشتخانە ڕایکرد..

ن/ت: بەڵێ خاتوونەکەم؟

خزمەتکار: بڕۆ ئەو قاپانە لەسەر مێزی نانخواردن ڕێکبخە
«ن/ت سەری جوڵاند»

ن/ت: خاتوونەکەم ئەو کچە نوێیە کێیە؟

خزمەتکار: ئا ئەوە خۆشەویستەکەی بەڕێز جۆنگکووکە

ن/ت: واو واتا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات؟

خزمەتکار: نازانم ، تۆ بڕۆ ئەم قاپانە ڕێکبخە

ن/ت سەری جوڵاند و قاپەکانی برد و بردیە سەری مێزی نانخواردنەکە و داینا، لەوکاتە خ.جیۆن هات ن/ت کڕنۆشی برد خ.جیۆن لەسەر کورسی دانیشت و ن/ت چووە چێشتخانە...

ن/ت: خاتوونەکەم ئەمانەش ببەم؟
« بەکیوتی»

خزمەتکارەکە سەری جوڵاند و ن/ت شۆرباکەی برد و ڕۆیشت تا پێشکەشیان بکات، جۆنگکووک بە بێ هەستی دانیشتبوو لیسا لە تەنیشتی بوو، ڕۆزی سەیری مۆبایلەکەی دەکرد و خواردنی دەخوارد، خ.جیۆن و ب.جیۆن بە ئارامی نانیان دەخوارد..


جیۆن بە ئارامی نانیان دەخوارد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ویستن (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now