تەنیا هەندێک قسەی کەمیان گۆڕیەوە وەک ئەوەی ئەو کوڕەی چاویلکەکەی لەچاو بوو و خاوەنی چاوی هەنگوینی بوو ناوی جۆش بوو کە باڵەیەکی کەمێک کورتی هەبوو

ئەوەی تریان ناوی ئالان بوو کە بەڕەگەز نەرویجی بوو و قژێکی زەرد و جوتێک چاوی ڕەساسی هەبوو،

سەرنجی هەرسێ قوتابیە گەنجەکە ڕۆیشتە سەر دەرگاکە ئەو کاتەی کرایەوە و پیاوێکی تەمەن ناوەند هاتە ژوورەوە، هەرسێکیان هەڵسانەوە لە شوێنی خۆیان وەکو ڕێزێک بۆی

هەیکەلێکی گەورەی هەبوو، و جەستەی زۆر تەندروست بوو بۆ پیاوێک کە تەمەنی لە سەرەتای پەنجاکان بێت،قژی سپی بوو بەڵام هێشتا تاڵی ڕەشی لەنێو هەبوو.دەموچاوێکی جدی و ساردی هەبوو کە ناچاری دەکردی ترسێکت بەرامبەری هەبێ

"من دکتۆر یامنـ'ـم سەرپەرشتیاری ئێوە دەبم، هیچ هەڵەیەکم ناوێ چونکە هەڵەکەت لەوانەیە ببێتە هۆی مردن یان هەڵاتنی یەکێک لەو زیندانیە دەروون نەخۆش و ترسناکانەی ئێرە !"

قسەکانی هیچ ورە بەخش نەبوون بۆ ئەو سێ گەنجە کە لەوێ بوون بۆ ئەزمونکردنی ئەو کارەی لە داهاتوو دەبێتە پیشەی هەمیشەییان.

.................

لاڤـێنـدەر

لە کۆتاییدا کاتی ئەوەبوو پشوویەک وەربگرین دوای شەش کلتژمێر بەردەوام لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دکتۆر یامن و تاقیکردنەوەی تواناکانمان کە هەندێکی هیچ پێویست نەبوو و حەقی بەو کارەوە نەبوو کە ئێمە دەمانکرد !

مەبەستم من دەبمە پزیشکی دەروونی نەوەك پزیشکی نەشتەرگەری و فریاکەوتن !! بۆچی دەبێ تواناکانم تاقیبکاتەوە لە نەشتەرگەری کردن و دەرهێنانی گولـلە؟

"من حەزم بە خواردنی زیندان نییە ئەوان زۆر بێ تامن !"سەرنجم ڕۆیشتە سەر جۆش کاتێک بۆڵاندی

"ئایا پێشتر لە زیندان بووی تا ئەوە بزانی؟"ئالان لێی پرسی کاتێک خەریکی تێکردنی خواردنەکە بوو بێ ئەوەی سەرنجی ڕووخساری کوڕەکە بدات

"نەخێر بەڵام لە شێوەی ئەوە ڕوونە !"گوتی کاتێک هێشتا نیگا پڕ قێزەکانی نەوەستاندبوو بۆ خواردنەکەی دەستی

لە یەکێک لەشوێنەکان دانیشتین کافتریاکە بە تەواوی چۆڵ بوو بەو پێیەی کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ بوو و دەمێک بوو زیندانیەکان نانیان خواردبوو

کاتێک چاوم بە شێونەکە دەگێڕا تێگەیشتم بۆچی هەندێ کەس دەڵێن قوتابخانە و زیندان جیاوازییەکیان نییە، چونکە بە ڕاستی ئەو قسەیە سەد لە سەد ڕاستە !! یەک جیاوازی ئەگەر بوونی هەبێ ڕەنگی مێز و دیوار و دەرگاکانە هیچی تر نییە

𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳Where stories live. Discover now