تایھیۆنگ کە شانازی بەوەوە دەکرد خوشکەکەی ئاشکراکردوەو بەوشێوەیە براکەی ستایشی دەکات کە چەندە کارێکی مەردانەی کردووە چاوە بەسام و دڵخۆشەکانی لەناو چاوی ئاغا بڕیبوو



تایھیۆنگ
" لە گەورەیی خۆتە ئاغا من ھیچم نەکردوە تەنھا ئاگام لە ناموسی خۆم بوە "



ھەموویان لەژووری دانیشتنەکە بوون کە یونگی بەو شێوەیە ستایشی تایھیۆنگی دەکرد و تەنھا بەبێدەنگی سەیریان دەکردن





یونگی
" ئێستا پێم بڵێ چۆنت زانی کە ئەو کچە خەریکی شتێکی وایە ؟ "






تایھیۆنگ
" من لەمێژبوو گومانم لێیکردبوو بەڵام ئەوان شاردیانەوە "

پەنجەی بۆ دایکی و مامە ھێلگی ڕاکێشا



یونگی برۆیێکی بەرز کردەوە و بە شۆک و توڕییەوە وتی
" دایکە ئەوە چی دەڵێ ؟ "


دایکی شڵەژاو ھەستایەوە مامە ھێلگیش بەھەمان شێوە

مامە ھێلگی لە شوێنی دایکی بەقسە ھات و وتی
" ئ......ئاغا بەو شێوەیە نیە "







یونگی دەنگی بەرزکردەوەو بە نەڕەوە وتی
" من پرسیارم لەتۆ نەکرد "










دایکی
" من نەمدەزانی شتێکی وا ھەیە یونگی
من چۆن بزانم لە ڕێگای قوتابخانە خەریکی چیە "










تایھیۆنگ
" دایکە ئەیلا ھەموو کات درەنگ دەگەڕایەوە لە قوتابخانە تۆش بەلاتەوە گرینگ نەبوو کە خەریکی چ غەڵەتێکە لەدەرەوە
ئاریانا پێی وتم کە ھەمیشە درەنگ دەگەڕێتەوە
بەڵام من گەمژە بووم ئەو بابەتەم فەرامۆش کرد "





ئاریانا✔️Where stories live. Discover now