Parti 2 {ماچم بکە}

Start from the beginning
                                    

جۆنگکووک: ئەگەر کەسێکی تر ماچ بکەیت جگە لە من ئێسکەکانت دەشکێنم!

«ن/ت گریا»

ن/ت: ت تکایە ئێسکەکانم مەشکێنە بەڵێنت پێ دەدەم کەس ماچ ناکەم..

جۆنگکوک چاوەکانی لابرد و ڕۆیشتە دەرەوە..ن/ت ورچەکەی لەباوەش کرد و بۆنی کرد..

ن/ت: ئێمە ئێستا سەلامەتین منداڵەکەم، بەڕێز جۆنگکوک بە کەس ناڵێت ...
«بەپێکەنینەوە وتی»

دوای چەند خولەکێک خ.جیۆن بە هاوارەوە بانگی کرد..ن/ت بە ترسەوە هەستا بۆچی خ.جیۆن بانگی دەکات؟

چووە ژووری میوان ب.جیۆن و خ.جیۆن وەستابوون ن/ت تفی قوت دا و بینی جۆنگکووک بە بزەوە سەیری دەکات، ن/ت تێنەدەگەیشت

لەبەردەم خ.جیۆن وەستا..

ن/ت: خ.جیۆن..
«ویستی قسە بکات خ.جیۆن زلەیەکی لێدا ن/ت کەوتە سەر زەوی و دەستی خستە سەر ڕوومەتی، دەستی کرد بە گریان»

ب.جیۆن: جون-جای زلەی لێ مەدە!
«جون-جای ناوی خ.جیۆنە»

خ.جیۆن سەیری ب.جیۆنی کرد

ب.جیۆن: هێی تۆ هەستەوە!
«وتی بە ئاماژە دان بە ن/ت.. ن/ت بە هێواشی هەستایەوە لە کاتێکدا دەستی بە ڕوومەتیەوە گرتبوو دەگریا»

ب.جیۆن: تۆ درۆت لەگەڵ ئێمە کرد هاا؟
«بەهاوارەوە، ن/ت سەری لەقاند زیاتر دەگریا»

ب.جیۆن: جۆنگکووک!
«بەهاوار، جۆنگکووک لە بەردەم باوکیدا وەستا»

جۆنگکووک: بەڵێ باوکە؟

ب.جیۆن: بڕۆ قایشە چەرمەکەم بهێنە..
«وتی و سەیری ن/تی کرد، ن/ت دەستی کرد بە لەرزین ، بە ڕاکردن ڕۆیشت و قاچی ب.جیۆنی گرت»

ن/ت: ببورە تکایە ببورە تکایە لێم مەدە ب.جیۆن تکایە..
«بەگریان و پاڕانەوە جۆنگکووک سەیری ن/تی کرد»

ب.جیۆن: جۆنگکووک تۆ نابیستیت؟
«بەهاوارەوە، جۆنگکوک سەری لەقاند و ڕایکرد بەرەو ژووری ب.جیۆن»

ن/ت لە ب.جیۆن دەپاڕایەوە کە لێی نەدات، بەڵام ب.جیۆن گرنگی پێ نەدەدا..

ن/ت: ت تکایە من ببورە،
«بەتوندی قاچی ب.جیۆنی گرت ، سوڕاوە سەیری خزمەتکارەکەی کرد کە سەیری خوارەوە دەکات، بە ڕاکردن بەرەو خزمەتکارەکە ڕۆیشت و دەستەکانی گرت»

ن/ت: پورێ تکایە من ببورە تکایە من بپارێزە تکایە پێان بڵێ لێم نەدەن بەڵێن بێت جارێکی تر هیچ شتێک ناکەم
«بە گریانەوە دەپاڕایەوە، جۆنگکووک بە قایشێکی چەرمەوە هاتە خوارەوە بەهێواشی دەڕۆیشت و سەیری ن/تی دەکرد کە هێشتان لەلای پێڵاوی باوکی دەگری»

ب.جیۆن قایشەکەی لێ وەرگرت و ب.جیۆن بەرەو ڕووی ن/ ڕۆیشت و ن/تیش دەگەڕایەوە دواوە بەگریانەوە، ب.جیۆن بەبێ ئەوەی یەک چرکە بەفیڕۆ بدات قایشێکی لە دەستی دا..ن/ت پڕ بە دەنگی هاواری دەکرد..

ب.جیۆن: بەم دەستانەت بوکەڵەکەت هەڵگرت هاا؟!!

ب.جیۆن هاواری دەکرد و ن/تیش دەگریا و ب.جیۆن دووبارە و دووبارە قایشی لێ دەدا، خ.جیۆن چێژی لەو دیمەنە وەردەگرت، جۆنگکووکیش بەبێ هیچ هەستێک سەیری ن/تی دەکرد..هەموو خزمەتکارەکان بەزەییان بەو منداڵە هەتیوەدا دێتەوە..

ب.جیۆن: جارێکی تر دەیکڕیتەوە؟

قایشێکی تری لێدا ن/ت بەگریانەوە سەری بە نەخێر لەقاند..

ن/ت: نەخێر نەخێر ببورە..

ب.جیۆن هاواری کرد، زۆری لە ن/ت دا، ن/ت لەسەر زەویەکە پاڵکەوتبوو لەبەر ئازار کەس یارمەتی نەدەدا، زۆر بە خراپی دەگریا، هەموویان ژووری میوانیان جێهێشت، بەهۆی لێدانەکە پێستی ن/ت سوور ببویەوە ن/تیش دەستی پێدا دەهێنا..

جۆنگکووک: ئازاری هەیە؟

.
.
.
.
.
.

-------------
738 words

ویستن (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now