جۆنگکوک غرور گرتی و بە توڕەییەوە وتی
" پێمەکەنە "جیمین زەردەخەنەکەی سەر ڕوخساری لابرد و ھەستی بەوە کرد جۆنگکوک زۆر جدیە لەسەر ئەو بابەتە
جیمین بە جدیەوە
" ئەو کچە بەکەڵک تۆ نایێ ئاغا ، خۆت دەزانی دەبێ کچێک ببێتە ھاوسەرت لەتۆ بوەشێتەوەو کچێکی خانەدان و خاوەن ناو بن لەم شارە ،
کچی پیاو ماقوڵێک بێ و خانمێکی سەنگین بێ ، ھەرچۆنێ بێ گەورە پیاوانی عەشیرەت بەوە ڕازی نابن بڕواناکەم باوکیشت ڕازیبێ ؟ "جۆنگکوک
" ئەو شتانە ئەزانم جیمین ئەو ڕۆژەی چووم بۆ سەردانی باوکم ھەموو شتێکم بۆی باس کرد لەسەر بابەتی ئاریانا و ڕاگەیاندنی ئاشتی
توڕە بوو و ڕازی نەبوو بەوە بەڵام وتی
« جۆنگکوک تۆ ئێستا ئاغای و ھەرچیێکت وتوە ناچارم قبوڵی بکەم »
بۆ ئەو بابەتەش دلنیام کەس قسە لەسەر بڕیارەکانی من ناکات بمەوێ ھەرکەسێ بکەمە ھاوسەرم دەیکەم "جیمین
" ئەوە شتێک نیە ھەروا بە ئاسانی بڕیاری لەسەر بدەی بەیانی ئەو دەبێتە ئاغا ژنی ئێمە کۆمەڵێک بەرپرسیاریەتی و ئەرکی دەکەوێتە سەر شان زیاتر بیر لەو بابەتە بکەرەوە "جۆنگکوک
" زۆر ھەوڵم دا بیری لێ نەکەمەوەو لەبیری کەم
بەڵام نەمتوانی جیمین ئەوە کۆتا بڕیارمە "جیمین
" دەزانم ئاغا قورسە بەڵام بۆچی لە پێگەی خێزانەکە دەھێنیتە خوارەوە لەبەر کچێکی لادێیی پیسی بێ شەرم و حەیا ، پێ لەسەر دڵت دابنێ و لەبیری "
YOU ARE READING
ئاریانا✔️
Romanceدڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەستپێک 20/11/2023 کۆتایی 30/1/2024
Part 21
Start from the beginning