جەیلان ڕۆشتەوە ناو ھۆڵی ئاھەنگ
سەری سوڕما لەماوەی ئەو دوو دەقەیە لەچونە دەرەوەی چی ڕویداوە





ھەرکە جەیلان گەیشتە ژوورەوە بینی ئاژاوە لە ژوورەوە ڕویداوە






ببو بە دەنگە دەنگ و سێ پیاوی بینی لەھۆش خۆیان چوبون و ھەڵیان گرتبوون بۆ ئەوەی لە ھۆڵەکە بیانبەنە دەرەوە







ئافرەتەکانیش ھندێکیان دەگریان و ھندێکیان دەستیان بە دەمیانەوە گرتبوو








جەیلان ڕۆشتە لای سوزی و دایکی جۆنگکوک
کە دەستیان بە دەمیانەوە گرتبوو









جەیلان
" چی بوە ئەوە ؟ "












سوزی
زاوا دوو سێ پیاوی خێزانەکەی ئێمەی پڕ شەق کردووە سەریان شکاوەو لەھۆش خۆیان چوون خەریکن دەیانبەن بۆ نەخۆشخانە وابزانم دووبارە ھەردوو خێزان دەبێتەوە شەڕیان بەنەفرت بن "







دەنگی پیاو ماقوڵەکانی خێزانەکەی ئاریانا بەرز بویەوە کە سەرکۆنەی یۆنگیان دەکرد بۆچی براکەی وا دەکات








یۆنگیش شەرمەزار بوو دەیەویست ھێمنیان بکاتەوە










یۆنگی
" ئێوە ھێمن بن بەڕێزان "









دەستی لەسەر پشتی ملی تایھیۆنگ داناو ڕایکێشا بەردەم پیاوەکانی خێزانەکەی جۆنگکوک









یۆنگی
" ئەوە براکەم ئەگەر دەتانەوێ تۆڵەی لێ بکەنەوە سەری بشکێنن یا بیکوژن ئێمە قسە ناکەین لەبەر دەستتانە "











+" ئێمە ھیچناکەین با ئاغاکەمان بڕیار لەسەر ئەوە بدات "









+" ئاغا لە کوێیە ؟ "








+" ڕۆشتە دەرەوە وابزانم "










ئاریانا✔️Where stories live. Discover now