هەندێک جار لە چاڵایی ژیانەوە قوڵتر دەکەوینە خوارەوە ، بەڵام هێشتا نینۆکەکانمان دەچەقێنینە دیوارەکان و هەوڵی سەرکەوتن دەدەین
چونکە لە سەرووی چاڵاییەکەوە ئێمە ڕووناکیەک دەبینین
بەڵام من...
من هیچ ڕووناکیەکم نەبینی
تەنانەت تروسکەیەکیش بوونی نەبووبەڵام هێشتاکە پەلەقاژەم دەکرد بۆ ژیان
بۆ هەناسەیەک
لە گوندێکی بچوک و جواندا ژیانم دەکرد لە کوردستانی باکور
دایک و باوکم خەڵکی سلێمانی بوون لە باشوور بەڵام بەهەندێک هۆکار لەگەڵ خێزانەکانیان هاتبوون بۆ ئێرە
ئەوە ساڵانێک بەر لە ئێستا بوو
گوندێک کە سەوزاییەکەی بۆ ساتێک بەهەشتی بیر دەهێنایەوە
وە ئاوە سازگارەکەی وای دەکرد بیر بکەیتەوە کە دەکرێ خودا پیرۆزیەکی پێ بەخشیبێت
لە زۆربەی کاتی ساڵدا ئاوهەوایەکی فێنک و دڵبەری هەبوو
دووربووین لە هەموو ئەو تەکنەلۆژیایەی ئێستا بوونی هەیە
ژیانێکی سادە و جوانم هەبوو
وە خێزانێکی ئارام و شیرینماڵێکی گەرم و پڕ لە هەست
هەموو ڕۆژانێک بەیانیان لەگەڵ ڕووناک بوونی ئاسمان من و خێزانەکەم دەستمان دەکرد بە کارکردن
ماندوو دەبووین
بەڵام ئاسوودە بووینمن هاوناز بووم
کچێک بووم لەم گوندە ژیانێکم دەکرد وەک هەموو یەکێکی ترخێزانەکەم بریتی بوون لە دایک و باوکم و دووبرا و خوشکێکم
ئێمە خێزانێک بووین کە خەڵکی زۆر بە باشەوە باسیان دەکردین
هەموو چرکەیەک شانازیم بەخۆمەوە دەکرد کاتێک پێیان دەووتم تۆ کچی کاک مەحمودی ، باوکت پیاوێکی زۆر باشە
وە دایکم بە نەرم و نیانیەکەی ناسرابوو
لە هەموو ڕووێکەوە خێزانێکی تەواو بێکەمووکوڕیم هەبوو
وە منیش یەکێک بووم لەوان
منیش هەمیشە هەوڵم دەدا ناو و ناوبانگیان لەکەدار نەکەم و هەرگیز نەمکردڕۆژانێک ماڵی پوورم لەنزیک ئێمەوە بوون
ئەوانیش وەک ئێمە بوونتاکە شتێک لە نێوانمان جیاواز بوو هەبوونی عومەر بوو
عومەر کوڕە پوورەکەم بوو کە نەخۆشی دەروونی هەبوو، کە بە گشتی پێی دەووترا شێت
بەڵام کوڕێکی بێزیان بوو
وە خۆشەویست بووئێمە هەرگیز جیامان نەکردەوە لە خۆمان
تەنانەت لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیشمان من و خوشکەکەم هێشتا وەک مناڵێکی بچوک سەیرمان دەکرد و خۆشمان دەویست
YOU ARE READING
" کاتژمێرێک لەنێو تاریکیدا "
Short Storyکورتە چیڕۆکێکی ٥۱۰٨ وشەیی هاوناز کچە کوردێکی کورستانی باشوور نیشتەجێی کوردستانی باکورە لە کاتژمێرێکدا کارەساتێک هەموو شتێک لە ژیانی پێچەوانە دەکاتەوە و ناچاری دەکات بۆ هەڵبژاردن لەنێوان خێزان و کۆرپەکەی لە شوێنێکی تر دوو کەس دەبن بە یارمەتیدەری و ئ...