جیمین
" دەبێ لەکوێ بێ ئەو کچە لەکوێ
بۆکوێ چووە بۆ خاتری خوا تەنھا لەوە دەترسم
سەرسەریێک لەسەر ئەو شەقامە دەستی بۆ ببات ئابڕومان دەچێ "

کوڕی مامی جۆنگکوک
" بەس بیدۆزینەوە بەخوا لەگەڵ لێدان دەیکوژم
کچی بێ شەڕەف حەیای ئێمەو ئاغاشی بردووە "

بوو بە کاتژمێر ٨ خەریک بوو دەبوو بە ٢٤ کاتژمێر
بەسەر ون بوونی ئاریانا ھیچ سەرەداوێک خەبەرێکی نەبوو
ھەموویان خەریک بوو لە قەلەقی و خەمی ئەو دەمردن
ھەموو گەنج و پیاوەکان وازیان لەکار و کاسبی خۆیان ھێنابوو
بە شوێن ئاریانادا دەگەڕان

دایکی و پورەکانی خەریک بوو گیانیان دەردەچوو لە خەمی ئەو

جۆنگکوک لەھەموویان خراپتر بوو
لە لایەک خەمی ئاریانای بوو کە ھیچی بەسەر نێ
و بە سەلامەتی بیدۆزێتەوە

لەلایەک خەمی ئەوەی بوو ھەواڵەكە بڵاو بێتەوەو
خێزانی براڤێرمان بەوە بزانن و ئابڕوی بچێ لە پێشیان و کەسایەتی بشکێ

جۆنگکوک لەگەڵ خاڵ و مامەکانی ھەر بە ژوورەکەدا
ھاتو چۆی دەکرد و خۆی دەخواردەوە

جۆنگکوک
" جیمین نەگەڕایەوە ئەوە بوو بە کاتژمێر ٨ "


مامی جۆنگکوک
" با کەمێکیتریش چاوەڕێ بکەین
ھەموویان لە ھەوڵی دۆزینەوەیدان رەنگە بتوانن بیدۆزنەوە
تەنھا ھیوادارم سەلامەت بێ و نەکەوتبێتە دەست
خوێری و سەرسەری و پیاوی بێ ناموس "


جۆنگکوک
" منیش تەنھا ترسم لەوەیە مامە
ئەو کچێکی زۆر بچوک و بێ دەسەڵاتە بەتەنیا لەو شارە
گەورەیە خوادەزانێ ئێستا لە کوێیە و چی دەکات "


خاڵی جۆنگکوک
" خەتای تۆیە ئەگەر پیاو بایت خوشکەکەت لەدەستت ڕاینەدەکرد "

ئاریانا✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon