سوزی
" دەی با بڕۆینە خوارەوە
خودا سەلامەتت بکات خوشکی من "

ئاریانا و سوزی باوەشی کۆتایی و ماڵئاواییان لەیەکدا و ڕۆشتنە خوارەوە

ئاریانا
" دایکە ئێمە ئامادەین با بڕۆین "

سوزی و ئاریانا و دایکی ئاریانا ئامادەبوون کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی بوو

ڕۆشتنە دەرەوەی ماڵەكە بینیان جیمین لەبەر دەرگاکە وەستاوە ودەستەکانی لەسەر یەک داناوە قاتێکی ڕەشی لەبەردایە و لەلای ئۆتۆمبێلێ خێزانیی ئەوان وەستاوە

دایکی ئاریانا
" جیمین کوڕەکەم تۆ چی دەکەی لێرە "

جیمین
" سڵاو پورێ.... چۆنن ....
ئاغام وتی بێم و بتانبەم بۆ بازار
ئەومتمانەی بە شۆفێر و پاسەوانی بەکرێگیراو نیە بۆ خێزانەکەی
بۆیە من لەمەودوا شۆفێریی ئاغاو ئێوەش دەکەم فەرمون سەرکەون "

سوزی بەبن گوێی ئاریانادا چرپاندی
" سەیرکە چەند ماستاو بۆ کاکە جۆنگکوک دەکات بوەتە شۆفێری "

ئاریانا زەردەخەنەیەکی کرد و وتی
" خەتای براکەمە زۆر خۆی بە گەورە دەزانێ
چۆن کوڕە پورەکەمانی کردۆتە شۆفێری خۆی
ئاخر پورە کارین دڵگران دەبێ بەوە "

دایکی ئاریانا
" دەی کچینە پستە پست شتێکی جوان نیە سەرکەون "

جیمین دەرگای بۆ خانمەکان کردەوەو خۆشی سەرکەوت و بەڕێکەوت

جیمین کاتێ لە ئاوێنەی سەیارەکەوە سەیری ئاریانای دەکرد
" چۆنی ئاریانا .....دوێنێ شەو بینیم دڵگران بوی "

ئاریانا
" من باشم کاکە جیمین ئیتر دڵگران نیم "

ئاریانا✔️Where stories live. Discover now