(ئەکتەر کیم تایهیۆنگ،ئەکتەرێکی لاو و قەشەنگە دراما و فیلمەکانی سەرکەوتوو بوون بەڵام چەند مانگێکە دەنگۆ بڵاو ببوویەوە کە هاوڕەگەزخوازە ،بەو هۆیەشەوە هەموو هاوادارەکانی بەرپەچیان دایەوە و لە دژی وەستان لە جیاتی پشتگیری کردنی)

(لە ڕاستیشدا تایهیۆنگ خۆی هەر هاوڕەگەزخواز بووە بەڵام ئاشکرای نەکردووە لەبەر شتێکی لەم جۆرە وە بەوهۆیەشەوە بە درێژای پیشەی هوونەریەوە کە دەستی پێکردبوو تاکوو ئێستاکەی هەوڵی بەدەستهێنانی خۆشەویستی نەبووە، ئێستاش نازانرێ کە کێ ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە و زانیویەتی)

تایهیۆنگ:هیۆنگ تاکوو ئێستاکە نەزانراوە کێبوو؟(پرسیاری لە بەڕێوبەری کارەکانی کرد بە ناوی سوو هیون مین کە لە منداڵیەوە هاوڕێبوونە)

هیون مین:نەخێر تایهیۆنگ نەدۆزراوەتەوە.(لە دەنگیدا تێبینی خەمباریت دەکرد،لە کۆتایدا لە منداڵیەوە هاوڕێ بوون و تەنانەت هەردووکیان پێکەوە چوون بۆ کۆمپانیاکە یەکەمجاریان، تای تەنها بۆ پشتگیری هاوڕێکەی هیون مین چوبوو بەڵام ئەو هەڵبژێردرا لە جیاتی هیون مین ،وە هیون مینیش پاش چەند ساڵێکی کەم بووە بەڕێوبەری کارەکانی تای)

هیون مین:تۆ ئێستا بگەڕێوە ماڵەوە و مەیە دەرەوە تاکوو شتەکان ئارام دەبنەوە ئێمە زیاتر دەگەڕێین بۆ ئەو کەسەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاو کردۆتەوە.(ئەوە تەنها دەنگۆ بوو وای لە ژیانی تای کردووە سەراوژێر بێت،تای نایەوێت بیر لەوە بکاتەوە ئەگەر بزانن بەڕاستیش وایە)

تایهیۆنگ:باشە.

-

تایهیۆنگ:خوات لەگەڵ.(دەستی بە مانای خودا حافیزی بەرز کردەوە ،هیون مین ئەوی لە پێش ماڵەکەی تای دانا)

هیون مین:خوات لەگەڵ.(رۆشت)

- ماڵەکەی تایهیۆنگ -

- ماڵەکەی تایهیۆنگ -

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

-

(تای بەخێرای دەڕواتە ژوورەوە پێشی ئەوەی هەر کەسێک بیبینێت،دەڕوات جل و بەرگەکەی دادەنێت و دانەیەکی ئاسوودە دەپۆشێت دواتر دەڕواتە چێشتخانەکە بۆ ئەوەی خواردنێک ئامادە بکات بەپێی ئەوەی نزیکی ئێوارە بوو )

Love,taekook(one shots)Where stories live. Discover now