بەڵام لیۆ و لـارا هێشتا بەم جۆرەن و هیچ یەکێکیان نایەوێت بجوڵێن چوونکە لـارا لە ئێستادا زۆر پێویستی بە باوەشێک بوو وە ئێستا لیۆی هەیە هەستێکی خۆشی هەیە

هەموو قوتابیەکان ئەهاتن و ئەچوون و قسەیان لەبارەی ئەم دووە دەکرد

هەندێکیان ئەیان وت کە زۆر جوانن بەیەکەوە

هەندێکیان ئیرەییان بەم دووە دەبرد

هەندێکیان ئیرەییان بە لیۆ دەبرد کە لـارای لە باوەشە

هەندێکیشیان ئیرەییان بە لـارا دەبرد کە لە باوەشی لیۆ دایە

تا جۆنگکووک هاتە دەرەوە و سەیری ئەم دووانەی کرد لە خۆڕا توڕە بوو بەڵام گوێی پێ نەدا و ڕۆیشت بۆ لای مینا

جۆنگکووک"سڵاو خۆشەویستم چۆنی؟"وتی بە بێزاریەوە لای دانیشت

مینا"زۆر باشم سوپاس ئەی تۆ؟"

جۆنگکووک"منیش باشم"

مینا"بۆچی بێزاری شتێک بووە؟"وتی کاتێک تاڵە قژەکەی لەسەر چاوی جۆنگکووک لادا

جۆنگکووک"نا هیچ نیە تەنها تۆزێک بێزارم و هیچی تر"وتی و زەردەخەنەیەکی بۆ خۆشەویستەکەی کرد
بەڵام لە ناخەوە وەک ئاگر تەقیبۆوە ناشزانێت بۆچی وایە

لـارا"ئاهـ ببورە نەمدەویست بتگریەنم بەڵام بەڕاستی پێویستم بە کەسێکە کە شتەکانمی بۆ باس بکەم"وتی و دوبارە گریاوە

لیۆ"من لێرەم هەرچیت ویست پێمی بڵێ شەرم مەکە"وتی سەیری ناو چاوەکانی کرد لەکاتێکدا هێشتا لە باوەشیایەتی"کەواتە با بچینە جێگایەکی تر لێرە نابێت با بەڕێوبەر نەمان بینێت وتی و بەڕێکەوتن

وە ڕۆیشتن بۆ ژورێکی بەتاڵ وە دوبارە باوەشی کرد بە لیۆدا کرد و لیۆش باوەشی پێدا کردەوە

لـارا ئاهێکی هەڵکێشا و نەیزانێ بیڵێت یان نا بەڵام ئەو لە ئێستادا متمانە بە لیۆ دەکات وە هەندێک شڵەژاوە چونکە جگە لە سانا هیچ کەسی تر بەم ڕوداوانە نازانێت وە بۆیە دەستی کرد بە قسەکردن

لـارا"کاتێک منداڵ بووم هەر وەک خێزانەکانی تر من و دایکم و باوکم و برایەکەم ئەژیاین ژیانێکی تا بڵێی ناخۆش باوکم قومارباز بوو وە دایکیشم خانەی لەش فرۆشانی بەڕێوە ئەبرد بە تەواوی ژیانم ناخۆش ببوو هیچ کەسێک گرینگی پێم نەدەدا تەنها براکەم نەبێت کە وەک باوک و دایک بوو بۆم هەر شتێکم ویستبا نەیدەوت نا، جارێکیان شەوێک هەموومان خەوتبووین لەناکاو بە لەقە دەرگاکە کرایەوە و دوو پیاوی بەرز و گەورە هاتنە ژورەوە وە داوای باوکمیان دەکرد چوونکە لە قومار دۆڕاندبووی و وە ڕایکردبوو بەڵام ئەوکاتە باوکمی لێنەبوو زوو زانیم کە ڕایکردووە بۆ دەرەوەی وڵات من ئەوکاتە خۆم حەشار دابوو لە ترسی ئەم دوو پیاوە وە براکەم تا توانی پارێزگاری لێم دەکرد تا نەمبەن بەڵام لە جیاتی م.من"دەستی کرد بە گریانێکی زۆر خراپ"براکەم و دایکمیان برد و ڕۆیشتن من ئەوکاتە زۆر منداڵ بووم هیچ شتێکم نەدەزانی تەنها 7 ساڵان بووم براکەم زۆری هەوڵدا تا لێیان بات بەڵام کوڕێکی 18 ساڵ چی پێئەکرێت لەگەڵ دوو پیاوی ئاوا گەورە و زەبەلاح کە تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 40 دەبوو وە تووشی خەمۆکیەکی زۆر خراپ بووم، وە دوایی ئەوەی کە هاتمە نێو ئەم زانکۆیە سانا تاکە کەس بوو کە یارمەتیم بات بۆ ئەوەی لەم خەمۆکیەم بێمە دەرەوە"وتی دوبارە بە توندی باوەشی بە لیۆدا کرد

لیۆ"م.من نازانم چی بڵێم تۆ بەتەواوی ڕابردوەکی زۆر ناخۆشت هەبووە، بەڵام هەوڵبە لەبیریان کەیت باشە؟ چوونکە گەر ئەوان خەمی تۆیان بووایە ئێستا بە دووات دا دەگەڕان"وتی و دەستێ بە قژی لـارادا دەهێنا

لـارا"نەیدەتوانی گریانەکەی ڕاگرێت زیاتر و زیاتر خۆی نوقمی باوەشی کرد لیۆش توندتر باوەشی پیاکرد

دووای چەند خولەکێک ئەوها مانەوە

لـارا"ل.لیۆ با هەڵسین قوتابخانەکە پاک بکەینەوە پێش ئەوەی ئەو بەڕێوبەرە قەڵەوە لێمان توڕەبێت"وتی بە توڕەبونێکی کیوتەوە

لیۆ"هههه باشە گیانی لیۆ با بچین"وتی کاتێک پێکەنی بەو ڕەفتارە کیوتەی لـارا و دەستی گرت و ڕۆیشتنە دەرەوە لە ژورەکە

لـارا و لیۆ پێئەکەنین بە دەم یەکەوە و قسەیان ئەکرد و شوێنەکەیان پاک دەکردەوە

تا جۆنگکووک ئەم دووانەی بینی و چووە لایان

جۆنگکووک"ههه وا دیارە جەوتان زۆر خۆشە"وتی بە پێکەنینێکی قێزەونەوە سەیری ئەم دووەی ئەکرد

لیۆ"بەڵێ کێشەت هەیە؟"وتی زۆر بە بوێریەوە

جۆنگکووک"کوڕە من ڕۆژێک تۆ ئەتۆپێنم"وتی بە توڕەییەوە

لیۆ"ئەگەر ئازا..."وتی کاتێک قسەی پێبڕدرا لەلایەن لـاراوە

لـارا"هێی ئەم شەڕە بوەستێنن هیچ پێویست ناکا شەڕ بکەن"وتی زۆر بە ئاسایی

جۆنگکووک"هههه دەبێت ڕوخسارتان چۆن بێت کاتێک ئەمە ئەبینن"وتی بە پێکەنینەوە لـارا و لیۆ بە تێنەگەیشتنەوە سەیری جۆنگکووکیان دەکرد

وە ئەمە ڕویدا کە لێی ئەترسان جۆنگکووک کەفەکەی ڕشت

هیوادارم بەدڵتان بووبێت
ڤۆت لەبیرمەکەن💓.

1040 Words.

My crush"J.JK"Where stories live. Discover now