..♪.♡︎.♪..
REN"
لە چێشتخانەکەبووم خەریکی
ڕێکخستنی قاپەکان بوم کەمێک ماندووم
بەڵام باشم هیوادارم جولی زوو بگەڕێتەوە
بۆ ئەوەی بتوانین قسە بکەینقاپێکی شوشەم هەڵگرد و ڕووم وەر گێڕا و چەن هەنگاوێکم نا کە تەنها چاوەکانم لەسەر هەنگاوەکانم بوون
دەنگی شکانی قاپە شوشەکەی دەستم کە کەوتە سەر زەوی ڕایچەڵەکاندم وەک و ئەوەی لە خەوێک
بە ئاگام بهێنێتەوەکێشام بەکەسێکدا ؟! چی کەسێک ؟!
بە پەشۆکاوی سەیری شوشە شکاوەکەی بەر پێیەکانم دەکرد بەڵام لەبەردەممدا کەسێک هەبوو چاوم چوە سەر پێڵاوە ڕەشەکانی
ئەو جلێکی فەرمی لەبەردایە !
بە هێواشی سەرم بەرز کردەوە
بینیم بە هێمنی و ساردی بەبێ هیچ
هەستێک لەسەر ڕوخساری سەیرم دەکاتئەو باڵایەکی بەرزی هەبوو قاتێکی فەرمی ڕەش و قەمیسێکی سپی لەبەردا بوو
ئایا هەرگیز ئەوم بینیوە !؟
نەخێر !
لە شوێنی خۆم وشک ببوم وەک و دارێک لەبەردەم سەیرکردنەکانیدا وەستابوم نەترسابوم بەڵام ئەو !
ئەو کێیە ؟
لەبەرچاوەکانم چەمیەوە و لەبەردەم پێیەکانم پارچە شوشە شکاوەکانی هەڵدەگرد
دەستێکی تاتۆی هەبوو وە قژێکی بەبریقەو جوانی هەبوو وە چاوە شینە کاڵەکانی و جەستە گەورەکەی!
بوەستە ؟! من هێشتا وەک و دارێک وەستاوم و ئەو خەریکە شوشەی بەر پێیەکانم کۆ دەکاتەوە ؟!
" باشترە ، ئاگاداری بەردەمت بیت ئاگاداری هەنگاوەکانت بە "
وتی کاتێک خەریکی کۆکردنەوەی شوشەکان بوو بە هێمنی و ساردی
پەشۆکابوم ، ئەو هێمن و سادە دەردەکەوت، وە سارد ئەو وەک و کەسێکی گرینگی خانەدان بوو !
"بمبورە ، بمبورە ، داوای لێبوردن دەکەم هەڵەی منە دەبوایە ئاگادار بم "
YOU ARE READING
کاتژمێر 𝟏𝟏:𝟓𝟗ی شەو ! « ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓
Fantasyهەموو شەوێک ون دەبێت! ڕاستە ئەو دڕندەیەک لە ناخی دایە بەڵام بەرام بەر ڕێن شتێکی ترە، هەموو گوڵە باخێک لقێکی پڕ دڕکی هەیە! زاڵ بوون بەسەر ترسدا ئەستەم نیە، دڕندەکەی ناخت دەربهێنە دەزانم تەنهای بەڵام من متمانەم پێتە! من لەگەڵتم ئەگەر دووریش بووم! ئەو...