" چ شتێک؟ "
بە نەزانی یەوە وتی

" هەتا سێ دەڵێم و هەناسەی خۆت بگرە "

لە وەڵام دا سەری بە باشە جوڵاند بێ هیچ پرسیار کردنێک ئاخر ئەو هەموو متمانەی ژیانی بەخشی یەوە بەو!

" یەک "

" دوو"

" سێ"
لەگەڵ وتنی ئەوەیا خۆیانی کرد بە ژێر ئاوەکەدا و کەمێک مادلینی لە خۆی دوور خستەوە کە هێشتا دەستەکانی گرت بوو
دەستی کرد بە مەلەو ڕاکێشانی ئەو لەگەڵ خۆی و سوڕانەوەیان پێکەوە 
هێشتا چاوەکانیان یەکدی بە جێنەدەهێشت لەو ساتەدا
دڵۆپ بە دڵۆپی ئاوەکە
ئاسمان و مانگ هەموو ئەستێرەکان
شایەتیان دەدا
کە ئەشقەکەی ئەوان بۆ یەکدی چەند گەورەیە

بەهێواشی بەرە و سەر ڕووی ئاوەکە چوو و مادلینی لە باوەش کردەوە
لەگەڵ کەوتنە سەر ڕووی ئاوەکە هەدووکیان هەناسەیەکەی قوڵیان هەڵمژی
سەیری یەکدیان کرد و پێدەکەنین بەو کارەی کەمێک پێش ئێستا

"تۆ بەڕاستی شێتی"
بە هەناسە توندی و پێکەنینەوە وتی

"سوپاس پەریەکەم"
لەگەڵ وتنی ئەوە بەهێواشی دەستی کرد بە مەلە کردن بۆ کەناری ڕووبارەکە لەکاتێک دا هێشتا ئەو باوەشی لێ دا بوو

.
.
.
.
.
.

لەبەردەم گەرم کەوەکە دانیشت بوون لە کاتێک دا بەتانی یەک بە هەردووکیانەوە بوو یەکی کوپێک قاوەی گەرمیان لە دەست بوو

دوای ئەو مەلە کردنیان لە سەرەتای پایز دا
خۆ گەر داپۆشینیان بۆ نەخۆشنەکەوتنیان و خراپ نەبوونی حاڵی مادلین هەردووکیان چاویان لەسەر ئەو گەرمکەرەوەی بەردەمیان بوون
ئیڤان خەیاڵی ڕۆشت بوو دووبارە بۆ هەمان شوێن و هەمان ترس کە هی مادلینە
مادلین سەیری ئەوی کرد کوپە قاوەکەی داناو لێی نزیک بۆوە و ماچێکی لەسەر ڕووخساری بەجێهێشت
کە وای کرد ئیڤان لە خەیاڵەکانی بێتە دەرەوە و سەیری ئەو بکات و زەردەخەنەیەک بکات و لێی نزیک بێتەوە بە هەمان شێوە ماچێکی کورتی بکات لەسەر لێوەکانی

" خۆشمدەوێیت ئەوە باش بزانە ها!"
بە شێوەیەکی هەڕەشەوە وتی

" فەرمانتە لەبیری ناکەم"
بە شێوەیەکی کیوت وتی کاتێک دەستی وەک تەحیە کردن دانابوو لە لای سەریەوە
ئیڤان پێکەنی و کوپەکەی دانا و باوەشی لێ دا

" دەبێت سبەینێ جلی بوک و زاوا بکڕین"
ئیڤان وتی

" پێکەوە ؟! "

" بەڵێ بۆچی؟! "

" تۆ نابێت بووک ببینی بە جلی بوکێنیەوە پێشتر "
بە ڕووخسارێکی گرژی وتی

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now