2

275 57 125
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە ★

♡♡♡

دووبارە لە شەوێکی تاریک و بێدەنگ دا خەریکە ڕاکردنە بۆ هەمان شوێن

چاوەکانی پڕن لە فرمێسک، بەڵام ڕێگرە لە هاتنە خوارەوەی

لەکۆتایدا لەسەر پردەکە وەستایەوە
خۆی چەماندەوە دەستەکانی لەسەر هەردوو ئەژنۆی جێگیر کرد، هەوڵی ڕێک کردنەوەی هەناسەکانی خۆی دەدا لەگەڵ ئەو گرێیەی کە لە گەرووی دروست بوو بوو بەهۆی هەستی هاتنی گریان بۆی و ڕێگری کردن لێی خەریک بوو ئەوی دەخنکاند

هەناسەی بە قوڵی هەڵدەمژی و دەیدایەوە بە دەم
تا کەمێک ئەو گرێیە نەمێنێت لە گەروی
سەری بەرز کردەوە و سەیری پێش خۆی کرد
کە دووبارە هەمان کوڕی دی، ئەو کوڕەی کە هەموو کات دەیبینی کە دەهات بۆ ئێرە بە درێژای ئەو هەموو کاتە، بەڵام ئەو بۆیەکەم جار قسەی لەگەڵ کرد ئەویش بە شێوەیەکی زۆر خراپ کە برینەکەی دڵی زیاتر دەکولاندەوە و برینەکەی قوڵتر دەکرد

لەسەر لا ئەوی دی کە وەک جارەکانی کە دانیشت بوو لەسەر نیو دیوارەکە  کە دووبارە جگەرەیەک لە بەینی دوو پەنجەیدایە جار جار بەرەو لێوی بەرزی دەکاتەوە، لە پەناشیدا بتڵێکی بچووک لە کهول کە جار جار قومێکی لەوەش دەدا

هەرچەند مێشکی ئەم کچە چاو ڕەشە دەیهێناو دەیبرد تاکە شت ئەوە بوو گفتووگۆ لەگەڵ کەسێک دا بکات
بە هێواشی بە هەنگاوی بچووک لەو نزیک بۆوە
دەنگی بچوکەکانی پێی کە دروست بوو وای کرد کە ئەو ڕەش پۆشە لابکاتەوە بۆی سەیرێکی بکات

ئەو کچە وردە کاتێک بینی کە سەرنجی ئەو هاتۆتە سەری کە بە چاوە سەوزەلانی سەیری دەکات وەستا لە هەنگاوە بچووکەکانی، کە تەنها ماوەیەکی بچوک مایەوە لە نێوانیان دا  کەمتر بوو لە مەترێک

ڕەش پۆش برۆیەکی بەرز کردەوە بە واتای ئەوەی کە چی دەوێت
بەڵام هیچی نەبیت لەو کچە وردیلەیە
بە بێزاری چاوە سەوزەکانی سوڕاند لێی و ڕووی کردەوە پێش خۆی، ئەو تۆزە جگەرەی کە مابوو گوژانیەوە بەوەی کە هەڵیدایە نێو ئاوەکەی خوارەوە
کە ماوەیەکی ویست تا کەوتە ناو ئاوەکە بەهۆی بەرزییەوە
دەستی برد بۆ ئەو بتڵە شوشە بچوکەی پەنای و هەڵی گرت و دووبارە قومێکی لێ دا
لە لێوەکانی دوور خستەوە کە گوێی لە هەنسێک بوو
بێ ئەوەی سەیر بکات قسەی کرد

" چییە گرینۆک دووبارە بۆ چ شتێکی بێ مانا دەگریت تا وا بێزارم بکەیت ؟!"
بە بێزاری وتی وەک ئەوەی قسەی ڕەقی نەکردبێت

" من گرینۆک نیم"
بە دەنگێکی گریاناوی وتی

" ئەی کەواتە ئەوەی ئێستا چی یە؟!"
بە گاڵتەجاڕی یەوە وتی

" تۆ ناوی لێ دەنێی چی؟"
بە هەمان تۆن وتیەوە ئەو کچە بچوکە

" گەمژەیەتی"
زۆر بە سادەی وتی کاتێک دووبارە قومێکی دا لە شوشەکە  ئەو هیچ سەرخۆش نەبوو بوو

" گەمژەیەتی؟! مەگەر تۆ هەرگیز نەگریا بیت؟! مەگەر هەرگیز قسەت پێ نەوتراوە! مەگەر کەسێکت لە دەست نەداوە!"

وەستا لە خواردنەوە ئاراستەی سەری کردە ڕووی ئەو چاوە پڕ لە فرمێسکانە کە جار جار فرمێسکی لێ دەکەوتە خوارەوە

" گریان بێ سودە کچە وردیلە بێزارکەرەکە"
بە سادەی وتی لەکاتێکدا دەنگی قوڵتر بوو لە پێشتر

" کەواتە ئەگەر وا بێت چی بە سوودە بیکەیت؟ "
هاواری کرد بەسەریدا لە تاو ئازاری دڵی

کوڕە ڕەش پۆشەکە شوشەکەی دەستی بەرز کردەوە لەگەڵ پاکاتی جگەرەکەی بە دەستەکەی دیکە

" ئەمانە"

"ئەوانە کوژەرن"
بە دەنگە گریاناویەکەی وتی

" من گرنگی بەوە نادەم کە کوژەرە یان نا، تەنها چێژ دەبینم "

" وەک خوێڕییەکان!"

" وەک خوێڕیەکان نا ئازیزن، من خۆم یەکێکم لەوان"
بە پێکەنینێکی لاساری یەوە وتی

" هەر خۆت بە تەواوت دیاری کە وایت"

" ڕێک ئاوا"

"  ئەوە بزانە تۆ وا ئەو کوژەرانە بەکار دێنیت
بەڵام هەندێک کەس هەیە
بە ئاواتی ئەوەن کە
چرکەیەک لە ژیانیان درێژ بێتەوە"

♡♡♡

بەهیوای بە دڵ بوون 💕ڕای خۆتان بڵێن لە سەری
جەژن لە هەموو لایەکتان پیرۆز بێت 💞

28/6/2023

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now