لەکافتریای قوتابخانە
دانشت بووم کاتی ژەمی نیوەڕۆ بوو
سەرم نزم کردبووەوە خواردنم دەخوارد.هەستم کرد کەسێ لەکورسیەکەی
بەرامبەرم دانشت سەرم بەرز کردەوە
خواردنەکە لەگەرووم گیر بوو.
دەستم کرد بەکۆکە.دەبەی ئاوەکەی پێدام و
خواردمەوە،تخوا ئێستا من چۆن لەم
کوڕە جیاببمەوە؟جــۆردان:بۆچی ئاوا بەتەنها دانشتوی؟
مــاریــا:زۆر حەز بەتێکەڵبوون ناکەم
جـۆردان:ئاسایە منیش حەزم لە قەرەباڵغی
نییە.ئەوەندەی وت و هەردوولا بێدەنگ بوین
نازانم کەی دەگونجێ پێی بڵێم کەوا
جیابینەوە،بەختە خێل و خوارەکەیمنیش ئەوەندە کوڕێکی ئاقڵە
هەڵەیەک شتێکی لێنابینم بەبیانوی ئەوە لێی
جیاببمەوە!خواییە لێت دەپاڕێمەوە باسوکەیاتیەکم
پێبکا یاخود لێم توڕەبێ و دەستم لێ
بەرز کاتەوە یان خیانەت هەرشتێ
ڕازیم.لەدڵەوە نزام دەکردو دەپاڕامەوە
وابزانم دەبێ ئەمڕۆ کارێک بکەم
ئەو لێم توڕەبێ و بگاتە ئەوەیقسەیەکم پێ بڵێ یان دەستم لێ بەرز کاتەوە
ئەوکات ڕێک لێی جیادەبمەوە
هەرخۆی ئاسانە پیاوان خێرا توڕەدەبن و بەرچاوی
خۆیان نابینن!.خەندەیەکم کرد کاتێ لەناکاو
بیرۆکەیەکم بۆهات.مۆبایلەکەی لەسەر مێزەکە
دانرابوو نوێش دیاربوو بەئەنقەست
وامکرد دەبەی ئاوەکەی
بەسەردا بڕژێ.مــاریــا:هاهـ ببوورە نەمزانی!
خۆم وەک ئەوە نیشاندەدا کەوا
بێ مەبەست بووە. دڵنیام ئێستا توڕەدەبێ
ئەو مۆبایلە نازدارەم لێ سفر کردەوە!جــۆردان:تەواو ماریا کێشەنیە
زۆر بەلەسەرخۆیی گوتی
چاوم زەق بوویەوە ئەوە هەر خۆشی
تێکنەدا!دەبەخودا ئاوام لەمۆبایلەکەی
هاڤێرتزو فۆدین کردبا دوو مانگ لەئینعاش
دەکەوتم!!مـاریــا:واتا تۆ توڕەنەبوویت؟
بەسەرسامیەوە پرسیم خەندەیەکی
کرد و سەری بەنەخێر جوڵاند.جــۆردان:بۆ شتێکی ئاوا بێمانا چۆن
دڵم دێ لەتۆ توڕەبم!هەر زۆر بەسادەیی گوت
خەریک بوو چاوەکانم بێنە دەرەوە
گیان ئەمەش هیچ!
بەختی من ئەم ڕۆمانسیە لەسەرخۆیە
چییە توشم بووە!
YOU ARE READING
||ڪــچـــی جــلــشــــــۆر||
Fanfictionدەڪرێ خــۆشــەویــســتــے شـــازادەیــەڪ بــۆ ڪۆیـــلــەیـــەك بـــەچــــۆڪدابــــدا...! #GARDO