Zwei

571 90 51
                                    


کاتێ ناوەکەی گوت خێرا لام کردەوەو
سەیریم کرد.

تۆ بڵێی ئەو بێ؟
هەمان پابلۆ گاڤی بەرشلۆنە بێت؟!

من هێندە لەنێو جیهانی تۆپی پێدا
نەبووم،چونکە بەردەوام سەرقاڵ بووم کاتم زۆر
کەم بوو.

بەڵام کاکە فۆدین هەوادارێکی سەرسەختی
ئەو یانە کەتەلۆنییە هەندێ جار کاتێ ماڵم
پاک دەکردەوە دەمدی چۆن لە تیڤیەکەوە
سەیری یاریەکانیان دەکا.

تەنها ژمارەیەکی کەمی یاریزانەکانم
دەناسی گاڤی ئاراوخۆ لیڤاندۆسکی
تەنها ئەو سیانەم دەناسی.

گـاڤـی:ئەرێ تۆ هۆشت لێرەییە؟

هاتمەوە هۆش خۆم کاتێ زانیم ماوەیەکی
زۆرە خەیاڵم ڕۆشتوە بەشەرمەزاریەوە
سەرم نزم کردەوە.

میــرا:ببوورە بەڕێز

خێرا گوتم و سەرنجم خستەوە سەر جلەکان
بەدوای جلەکەیدا دەگەڕام

نا دڵنیام ئەوە قژە بادەمیەکەی
و چاوە هەنگوینیەکەی ئەو خۆیەتی
ئەو پابلۆ گاڤیە دڵنیام!.

لەکۆتایدا جلەکەم دۆزیەوە

هەناسەیەکم هەڵمژی باشە ئێستا ئەستێرەیەکی
وڵاتەکەم لێرەیە و نازانم دەبێ چۆن ڕەفتار بکەم!

مــیــرا:فەرموو

جلەکەم بۆی ڕاگرت
لێمی وەرگرت و پارەکەی دا خەریک بوو بڕوا
بۆچی ئیمزایەکی وەرنەگرم؟
دڵنیام کاکەم دڵخۆش دەبێ.

مـیــرا:گاڤی؟!

گوتم و ئاوڕی دایەوە خێرا زمانم گەست
باشە بێ مێشک خۆ ئەو دراوسێت نییە
بۆ ئاوا بانگی دەکەییت!!

گـاڤــی:بەڵێ؟

بەتێنگەیشتنەوە وەستاو سەیری کردم
تاقسە بکەم. بەشڵەژاویەوە زمانم بەلێوما
هێناو ڕۆشتمە بەرامبەری.

مـیــرا:دەتوانی واژویەکم بۆ بکەیت تکاییە؟

بەڕێزەوە گوتم ماسکەکەی لێکردەوە
تا ڕووخسارە ناوازەکەی دەرکەوێ
و بزەیەک بکات.

گــاڤــی:بێگومان!تۆ هاندەری بەرشلۆنەیت؟

چی بڵێم ئێستا؟
خۆ ناڵێم تەنها سێ چوارێکتان دەناسم و خۆم سووک
بکەم.

مـیـرا:ئا بەڵێ من هاندەرێکی سەرسەختی ئێوەم!

دەمم کەمێ تێکئاڵا بەڵام خێرا خۆم ئاسایی
کردەوە.

||ڪــچـــی جــلــشــــــۆر||Where stories live. Discover now