" ئۆکەی کەواتە ئم......... ڕات چییە لەسەر ڕەش پۆش؟! "

هیچ وەڵامێکی دەست نەکەوت لێی وەک ئەوەی هەر گوێشی لێ نەبوو بێت

" هێی لەگەڵ تۆمە ڕەش پۆش"
دانایەکی بچوکی کێشا بە شانیدا

" دەبێت هەبێت لە کچە بێزارکەرتر لە سەرگۆی ئەم زەویە!"
بە دەمخۆیەوە وتی

" دڵخۆشم بەوەی کە بێزارکەرترین کەسم و بێزارت دەکەم "

ئەم قسەیەی وای کرد ئاهێک هەڵکێشێت ئەو کوڕە و جگەرەکەی فڕێ بداتە خوارەوە

" چی یە بە دڵتە؟ "
مادلین وتی

ڕەش پۆش بە لاچاوێک سەیری کرد
بە خێرایەکی زۆر مادلینی بەرز کردەوە بۆ سەر ئەو شوێنەی کە لێی دانیشت بوو وەک هەمیشە کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هاوارێک دەرچێت لە لێوەکانی مادلین
بە هەردوو دەستە بەهێزەکەی قۆڵەکانی مادلینی گرت بوو
بەچاوە تیژەکانی سەیری ناو چاوی ئەوی کرد
لە کاتێک دا چاوی ئەو پڕە لە ترس

" سەیرم بکە من هێندە بە سەبر نیم، بۆستە لە بێزار کردن، بهێڵە ئاسودە بم تۆ لە چ دۆزەخێکەوە هاتووی بۆ بێزارکردنی من، مەگەر کەس نیە قسەی بۆ بکەی من نەبێت ها! دەوەستیت لە بێزار کردنم یان ئەوەتا خۆم چارەت دەکەم!"
بە دەنەگە قوڵەکەی وتی کە ڕقی تێدا بوو

مادلین بە چاوە ڕەشەکانی سەیری ئەوی کرد، کە چاوەکانی پڕ بوون لە کۆمەڵێک هەست بەڵام نەتدەتوانی جیای بەکەیتەوە کە چین!
بە چاوەکانی سەیری لای چەپی خۆی کرد کە چەند بەرزە لە خوارەوە ئاوەکە دەڕۆشت بە ژێریان دا

" ئەی ئەگەر وازم نەهێنا؟ "
بە هێمنی وتی

" ئەوە ئەمە ڕوودەدات"

وای وت و بە دەستە چەپی پاڵی بە شانیەوە نا لەسەر لا وای کرد لە پردەکە بکەوێتە خوارەوە هاواری مادلین ببیستێت پێش ئەوەی بکەوێتە ناو ئاوەکە
ڕەش پۆش تەنها لە سەرەوە سەیری دەکرد کە چۆن کەوتە ناو ئاوەکە، دوای کەمێک بە جوڵاندنی خۆی هاتە سەر ئەوەکە بەڵام دووبارە و دووبارە دکەوتەوە نێو ئاوەکە، کە ئەوە دەریدەخست مەلەوانی نازانێت

" بە نەفرەت بیت"

نەفرەتی کرد بە دەم خۆیەوە کاتێک ئەوەی زانی
بە خێرای خۆی هەڵدایە نێو ئاوەکە
بەڵام ئەوە دڕەنگ بوو چونکە ئەو ژێر ئاو کەوت
بەزێرای چووە ژێرئاوەکە بە سەختی ئەوی دۆزییەو ەلەبەر تاریکی
دەستی ئەوی گرت و بارزی کردەوە بۆ سەرەوەی ئاوەکە باوەشی لێدا و دەستی کرد بە مەلە کردن بۆ کەناری ئاوەکە
چووە دەرە لە ئاوەکە و بەخێرای ئەوی دانا لەسەر وشکانییەکە چەند جارێک کێشای بە ڕووخساری دا بۆ ئەوەی هۆشی بێتەوە بەڵام هیچ سوودی نەبوو

هردوو دەستی لەسەر یەک دانا و لەسەر سنگی دا دەستی کرد بەوەی کە پاڵە پەستۆی بخاتە سەر
تا ئەوەکە بێنتەوە لە سییەکەنی

" باشە بۆ دەبێت ئەو نەفرەتی یە بەم."
بە دەم خۆیەوە بە توڕەی ئەیبۆڵان

چووە ئاستی ڕووخساری و لوتی کردت و لێوەکانی خستە سەر لێوەکانی لە ڕێگەی ئەوەوە هەوای دەخستە سییەکانی، دواتر دووبارە دەستی کردەوە بەوەی کە بە هەردوو دەستی پاڵە پەستۆ بخاتە سەر سنگی
چەند جارێک هەردوو کردارەکەی دووبارە کردەوە
تا لە. کۆتایدا بە هۆش هاتەوە ئاوەکەی هێنایەوە
دەستی کرد بە کۆکین

ڕەش پۆش بەردەوام بوو لە سەیر کردنی مادلین کە فرمێسک بە چاویدا دەهاتە خوارەوە
بە دەنگە دەستی کرد بە گریان هەموو گیانی کەوتە لەرزین بە خراپی
ڕەش پۆش تەنها سەیری ئەوی دەکرد

" بۆستە لەو شتە بێمانایە"

مادلین هیچی نەوت تەنها دەگریا و سەیری کەوی دەکرد، قاچەکانی کۆ کردەوە نزیکی کردەوە لە خۆی
ڕەش پۆش سەیری قاچە ڕووتەکانی ئەوی کرد لەسەرەوە تا خوارەوە

" تۆ خوێرییەکی"
بە گریانەوە وتی

بە چاوە سەوزەکانی سەیری کرد

" بەڵێ ئازیزم ڕێک بەو شێوەیە "
بەگاڵتەوە وتی

بە دەستە سڕبووەکانی لە ساردی دا زلەیەکی دا لە ڕووخساری ڕەش پۆش

" بە نەفرەت بیت"

بەگریابەوە وتی دوای ئەوە هەستایەوە و بە ڕاکردن لەوێ ڕۆشت

ڕەش پۆش زمانێکی بە ناوەوەی ڕوومەتی گرکرد و سەیرێکی ئەو ئاڕاستەی کرد کە وا ئەو دەڕوات بە ڕاکردن، زەردەخەنەیەکە گاڵتە جاڕانەی کرد بە دەم خۆیەوە قسەی کرد

" ڕێک بەو شێوەیە
  دەبێت هەمیشە ڕابکەیت لەمن"

♡♡♡
بە هیوای بەدڵبوون شیرینەکانم 💞
کەسانی دیکەی لێ ئاگەدار بکەنەوە بیخەنە لیستی ڕیدینگەکانەوە
ڤۆت و کۆمێنت و فۆڵۆ لەبیر مەکەن 🍭

30/6/2023

ڕەش پۆشەکەمWhere stories live. Discover now