جۆنگکوک کاتێک زانی چیکردووە بەخێرایی و شڵەژانەوە هەڵسایەوە
بەهەمان شێوە جیمینیش

تای وەکو ڕەشەبا ڕاستەوخۆ بۆ جۆنگکوک ڕۆیشت و یەکەم لێدانی
بۆ ڕوخسارە جوانەکەی پێکا

تای: "خوێڕی سەرسەری ئەتویست چ نەفرەتیەک بکەیت ها؟"
گوتی و دەستی کرد بەلێدانی ڕوخساری جۆنگکوک

جیمین شۆک بوو بەم کارەی تای ڕاستەوخۆ ڕۆیشت و بەرهەڵەستی کرد بەرامبەری

جیمین: "هـ هیۆنگ تکایە وازی لێبێنە"
گوتی و بەخێرایی ڕۆیشتە لای و ئەیویست دووریخاتەوە

بەڵام تای گوێی پێنەدا هەرخۆی ئەو هێشتاکە لەجیمین توڕەبوو وە کاتێک ئەمەشی بینی ئیتر خوێنی کوڵا

لەهەمان کاتدا جۆنگۆوک هیچ بەرهەڵستیەکی نەکرد چونکە وا ئەزانێ هەڵەی خۆی بووە

جیمین: "هـ هیۆنگ وازبێنە وازبێنە"
بەهاوارەوە گوتی و پاڵی بە تاییەوە نا

تای وەستا و بەتوڕەییەکی ترسناکەوە سەیری جیمینی کرد لەکاتێکدا ئەو بە چاوێکی داماویەوە سەیری ئەکرد

تای: "من تۆم بەمشێوەیە گەورە کردووە ها؟...پێم گوتی بڕۆیت و وەکو سۆزانیەکان خۆت بدەیتە دەستی ئەم و ئەو"
بەتوڕەیی و هاوارەوە گوتی

جیمین: "من هیچ شتێکی هەڵەم نەکردووە...من ئەوم خۆشدەوێت"
ئەویش بەهەمان شێوە بەدەنگی بەرزەوە گوتی و سەیری کرد

جۆنگکوک دوای بیستنی ئەمە چاوەکانی لەشۆکدا کرایەوە لەکاتێکدا هێشتاکە لەسەر ئەرزەکەدا دانیشتبوو

بەهەمان شێوە تایش کاتێک ئەمەی بیست مێشکی قبوڵی نەدەکرد تەنانەت زیاتر توڕەبوو ئەیویست لەئێستادا جۆنگکوک بکوژێ

جیمین: "من ئەوم خۆشدەوێ هیۆنگ...
هەر لەسەرەتای بینینمانەوە ئەوم بەدڵ بوو ئەمویست ببێت بە خۆشەویستی من...من گرینگی نادەم بەوەی ئەو مرۆڤە یاخود نا بەڵام ئەمەوێت لەگەڵ ئەودا بم"
بەهێمنیەوە قسەکانی کرد لەکاتێکدا فرمێسک لەچاوەکانی ئەهاتە خوارەوە

جۆنگکوک بەخێرایی و شۆکەوە هەڵسایەوە و سەیری جیمینی کرد

جۆنگکوک: "تۆ باسی چیدەکەیت جیمین
تۆ بەهەڵە تێگەیشتووی؟"
بەهێمنیەوە گوتی

جیمین: "من هەڵە نیم من هەڵە نیم...
بۆچی دەبێت هەڵە بم ها؟...من تۆم خۆشدەوێت...چاوەڕێی ئەوەم دەکرد تۆش منت خۆشبوێ ئەوکات هەموو شتێکت پێ بڵێم...نەمدەویست خۆشەویستیەکەم یەک لایەنە بێت"
لەسەرەتای قسەکانیدا بەهاوارەوە گوتی بەڵام لەکۆتایدا دووبارە هێمن بویەوە

تای کە هێشتاکە لەشوێنی خۆیدا بوو
نەیدەزانی چی بکات و چی بڵێت
گەر بەڕاستی جیمین ئەوی خۆشبوێت هەموو شتێک پێچەوانە ئەبێتەوە

ئەو خۆی ئەیەوێت بەخێرایی پلانەکەی جێبەجێبکات و بیانگەڕێنێتەوە بەڵام وادیارە جیمین ئەیەوێت کارەکەی قورستر بکات

Magic FlowerWhere stories live. Discover now