"بەڵام و شتم ناوێت!، چیتر شوێنی تۆ لێرە نییە ڤێرۆنیکا خۆت دەست لە کارەکەت بکێشەوە..  نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لێکۆڵەرێکی وەک تۆی پێویست نییە، بڕۆ و لە ماڵەکەت پشوو بدە و یەک بە یەک کوژراوەکان بژمێرە"

دوای بێڕێزی پێ کردن و هاوار کردن لەسەری بڕیاریدا دەرکردنەکەی قبووڵ بکات و واز لە پۆستەکەی بێنێت ئەوەی پێویست بوو گەڕاندیەوە بۆ بەڕێوبەرەکەی و پەڕاوی دەست لە کار کێشانەوەکەی واژۆ کرد

"بڕۆ و ونبە ڤێرۆنیکا"

بەڕێز ئەلبێرت بە توڕەییەوە وتی و سەیری ناو چاوە ڕەساسییەکانی ڤێرۆنیکای ئەکرد کە دەریایەک لە خەمی هەڵگرتوە

"بەڕێز ئەلبێرت، من دەست بەرداری کارەکەم بووم.. بەڵام هەرگیز واز لەو کەیسە ناهێنم دڵنیابە!"

ڤێرۆنیکا کۆتا وشەکانی ئاڕاستەی بەڕێوبەرەکەی کرد و ژوورەکەی جێ هێشت

"دەزانم ڤێرۆنیکا.. بەڵام ئەم کەلە ڕەقیە بە شوێنێکی باشت ناگەیەنێت، تەنها هیوادارم کەسی دواتر تۆ نەبیت"

ئەلبێرت قسەکانی لەبەر خۆیەوە کرد و
سەرنجی گەڕاندەوە سەر سەقفی ژوورەکەی





...

ڕۆیشت بەرەو شوێنی کۆتا ڕووداو.. ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی کەس نەدەدرا بەڵام ئاسایشەکان ئەو خانمە لێکۆڵەرەیان دەناسی و ڕاستەوخۆ ڕێگەیاندا بچێتە ناو خانوەکەوە..

تێبینی کرد کەوا شووشە شکاوەکانی پەنجەرەی خانوەکە لە دیوی دەرەوە کەوتوون کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بکووژەکە بێش ڕووداوەکە لە ژوورەوە بووە و هەر لە ژوورەوەش ڕوویداوە..

تێبینی کرد کەوا مێزی هۆڵەکەیان پڕی شیرینییە، کەواتە ئەکرێ تاوانبارەکە میوانی ئەو ماڵە بووبێت..

تەنها ئەم دوو شتەی دەست کەوت بەڵام ئەمە بۆ کەیسەکەی ئەو زۆرە..

..

لە یەکێک لە پارکەکانی شیکاگۆ بە ناوی گرانت پارک وەستا و ویستی کەمێک لە جەنجاڵی مێشکی دووربکەوێتەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ گوێی لە هاوار و گریان بوو..

بە خێرایی ڕۆیشت بەرەو ئاڕاستەی دەنگەکە، بینی کەوا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەتەوە

ڕایکرد و قەرەباڵغیەکەی تێ پەڕاند و ڕاستەوخۆ لاشەی منداڵێکی بینی.. تێبینی برینەکانی سەر ڕووخسار و جەستەی کرد کەوا ئاسایی نەبوو

ئەو هەموو جارێک هەمان نیشانە لەسەر ڕووخساریان جێ دەهێڵێت

ئایا هۆکارێک لە پشت ئەمانەوە هەیە؟

ڤێرۆنیکا سەیری ئەو کەسانەی ئەکرد کە لەوێ ئامادەبوون

هەندێکیان وێنە دەگرن و هەندێکیتر پڕ و پاگەندە بڵاو دەکەنەوە، هەندێکیان خەمبارن و هەندێکیتر ترساون
بەڵام ئەو..

"کوڕی مارکێتەکە؟!"

ڤێرۆنیکا بە دەنگێکی کز وتی
و سەرنجی بە تەواوی لەسەر ئەو بوو
ئەویش بە وردی سەرنجی کوژراوەکەی دەدا

بۆچی ئەو بەو شێوەیەیە؟

——————
دووبارە ئەو!
——————

||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| JkDove le storie prendono vita. Scoprilo ora