جین: "تکایە قسەیەک بکە تۆ چیتە؟"
بەهەمان شێوە گوتی لەکاتێکدا خەریک بوو خۆشی بگری

ئەو پیاوە هاتە پێشەوە بۆ لای من و ڵە لامەوە وەستا

تای: "تۆ ئیفلیج نەبووی تەنیا شتێکی کاتیە و کەمێکی تر چاک ئەبیتەوە"
بەهەمان شێوە گوتی

لەگریان وەستام و بەسەیریەوە سەیرم کرد ئەو چۆن زانی من بۆ ئەمە دەگریم

یاخود کێ پێی گووت کە من بەئاگا هاتووم

جۆنگکوک: "چی...تۆ چیدەڵێی؟"
بەساردیەوە گوتی و سەیری کرد

تای: "ئاهـ ئەو وادەزانێ تووشی ئیفلیج بوون بووە بەوەی ئێستاکە ناتوانێ بجوڵێ"
بەهەمان شێوە گوتی و کەمێک دوورکەوتەوە لە ئێمە

جین: "بۆچی ناتوانێ بجوڵێ خۆ ئەو هیچ کێشەیەکی نەبوو؟"

تای: "هەروەکو گوتم ئیفلیج بونێکی بۆماوەییە بەهۆی ئەوەی چەند ڕۆژێکە جوڵەێ نەکردووە وە زیان بە لای چەپی کەوتووە"

چی...چەند ڕۆژێک...من چەندێک دەبێت بێئاگام!؟؟
_

_

_

نزیکی کاتژمێرێک ئەبوو دوای بەئاگا هاتنەوەی هۆسیۆک...ئێستاکە کەم کەم
بەتوانێ بجوڵێ و قسە بکات

وە تایش هەر دوای ئەوە ڕۆیشتە دەرەوە

جین و جۆنگکوکیش لەلایەوە بوون و باسی ئەو دوو ڕۆژەیان بۆ ئەکرد کە چیڕوویداوە

هۆسیۆک: "بـ بەڵام کێ پێی گووت...من تەنیا پێنج خولەک بوو بەئاگا هاتبووم"
بەئاساییەوە گوتی کاتێک لەسەر جێگاکەیدا دانیشتبوو

جین: "بێگومان ئەوان جیاوازن لە مرۆڤەکان ئەوەندەی من بزانم ئەوان هەستەوەریان بەهێزە و ئەتوانن زۆر بەباشی بۆن و ئاگاداری شتەکان بن
وە دیارە دوای ئەوەی تۆش گریاوی هەستی پێکردووە و وایزانیوە دووبارە شتێکی خراپ ڕوویداوە"
بەهێمنی قسەکانی بۆ ڕوونکردەوە
هۆسیۆک سەری بەبەڵێ جوڵاند و هیچی نەگووت

جۆنگکوک: "چی دەربارەی تۆ ئازارت هەیە؟"
بەنیگەرانیەوە گوتی و سەیری هۆسیۆکی کرد

هۆسیۆک: "نەخێر هیۆنگ من باشم
تەنیا کاتێک ئەیجوڵێنم کەمێک ئازاری ئەبێت"
بەبزەوە گوتی

جین: "ئاگاداری خۆتبە...هەرگیز نەکەی جارێکی تر لێمان دووربکەویتەوە باشە
گەر هەرشتێکیش بوو ڕاستەوخۆ دێیت پێمان ئەڵێیت"
بەئاگاداریەوە گوتی

هۆسیۆک: "بێگومان هیۆنگ نیگەران مەبە"
بەهەمان شێوە گوتی

جۆنگکوک: "باشە کەواتە من دەڕۆم خواردنت بۆ دێنم دڵنیام لەوەی ئێستاکە زۆرت برسیە"
بەئاساییەوە گوتی

هۆسیۆک: "هیۆنگ...تۆ باشترینی بەدڵنیاییەوە من زۆرم برسیە"
گوتی و خۆی کیوت کرد

جۆنگکوک: "ههه من تۆ ئەخۆم کیوتی"
بەبزەوە گوتی و ڕومەتەکانی گرت

Magic FlowerWhere stories live. Discover now