ڤالێنسیا~ بەڵام چۆن ؟
چۆن ئەوان گومان ناکەن ؟؟
~ دووبارە بە دوو دڵی پرسیم و بەردەوام بووم
لە سەیرکردنی ڕوخسارە سپی و پاکەکەی یونگی ~

یونگی~ کاتێک کە دوژمن لە کۆشکی دوژمن بمرێت
ھەرگیز پادشا ناتوانێت سەیری بکات
مردنی دووژمن لە کۆشکی پادشا خۆی دا وەک کردنەوەی دەرگای ناخۆشی وایە بە ڕووی خۆی وە خەڵکەکەی دا
ھەربۆیە سەیرت ناکات
بە دڵنیاییەوە تەنھا جیمین سەیرت ئەکات چونکە
نزیکترین کەسە لە گەورەی ئێرە و
بڕیارئەدەن کە کەس بە مردنت نەزانێت تا بار و دۆخی
  ناوەوە وە دەرەوەی کۆشک تێکنەچێت
ھەربۆیەش جیمین بەپەلە ئێمە ئاگادار ئەکاتەوە تا بتبەینە دەرەوە بە نھێنی و لە ناوچەیەکی دوورەدەست بتنێژین و من
دەرگاوانەکەی تر لە دەرەوەی کۆشک نزیک دارستانەکە ئەکوژم و
بەم شێوەیە ڕزگارمان ئەبێت
وە ئێمە ئەسپمان لەلا ئەبێت و لە ماوەی کەمتر لە 3 ڕۆژ
ئەگەینە کۆشکی خۆمان و لەوێ پێشوازیمان لێ ئەکرێت
ھەموو شتێک ئامادەیە و ھەواڵم ناردووە
ئەگەری ھەیە لە دووری 50km لێرەوە
یەکێک لەوانەی خۆمان بێتە لامان و دواتر ئەوت پێئەناسێنم
وە تکایە جێسیکا پێویست ناکات بەو شێوەیە بترسیت
کە تەنانەت چاوەکانیشت ڕەنگیان بە تەواوی ڕەش ببێت
~ من ئەترسم
پلانەکە زۆر سادە دەرئەکەوێت بەڵام لە ڕاستی دا وانییە
بە ھیچ شێوەیەک سادە نییە
ئێمە یاری بە مەرگی خۆمان ئەکەین ~
وە نەفرەت من چاوەکانم ڕەشن !!
ئەمەوێت خۆم ببینم دووبارە بە چاوە ڕەشەکانمەوە بەڵام بەڕاستی قاچەکانم ڕێگە نادەن بجووڵێم ~

DARKNESS || KTH ||Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon