هۆسیۆک: "ئێ...ئەوە...مـ من دەمویست بڕۆم بۆ دەستشۆر"
بەشڵەژاویەوە گوتی و درۆی کرد بەوەی وایدەزانی گەر پێی بڵێت ئەچێت بۆ لای جین یاخود جۆنگکوک ئەوا توڕە دەبێتتای: "دەستشۆر لە ژوورەکەی خۆشتدا هەیە"
بەهەمان شێوە گوتی و هۆسیۆک زیاتر شڵەژاو بوو بە ترسەوە سەیری کرد و هیچی نەگوتتای: "وا ئەزانی ئەتوانی درۆ لەگەڵ مندا بکەیت؟"
بەهەمان شێوە گوتی شێوەیەکی ترسناک سەیری کردهۆسیۆک بەتوندی دەستەکانی گوشی و جەستەی کەمێک دەلەرزی بەڵام ئەیویست دان بەخۆیدا بگرێ
تای: "ئەتویست ڕابکەی وایە؟"
بەهەمان شێوە گوتی و بەتوندی دەستەکانی گرتهەرخۆی تای ئەیزانی کە بۆ چ کارێک ئەڕۆیشت چونکە ئەو ئەتوانی مێشکیان بخوێنێتەوە و چ کارێک دەکەن بەڵام ئەیویست وای لێبکات نەتوانێ درۆ لەگەڵیدا بکات چونکە ئەو ڕقی لە درۆیە
هۆسیۆک: "سـ سوێند دەخۆم نەمدەویست ڕابکەم"
بەترسەوە گوتی و سەیری کردتای: "ئەی کەواتە چی؟"
هۆسیۆک: "مـ من تەنیا کەمێک برسی بووم بـ بۆیە ویستم بڕۆم بۆ لای هیۆنگ"
بەهەمان شێوە گوتی
تای بەهێواشی دەستەکانی شل کردەوە و بەریدا و کەمێک دوورکەوتەوەبۆ ماوەیەک وەستا و بە بێدەنگیەوە سەیری دەکرد تا ئەوەی دوای کەمێک قسەی کرد
تای: "بەدوامکەوە"
بەساردیەوە گوتی و ڕۆیشت
هۆسیۆک بەسەرسامیەوە کەمێک وەستا و لەدوایدا بەنەرمە ڕاکردنێکەوە دوای کەوتتای ڕۆیشتە نێو چێشتخانەکە لەکاتێکدا هۆسیۆک هێشتاکە بەدوایەوە بوو
تای لەوێدا وەستا و سەیری هۆسیۆکی کرد...هۆسیۆک تەنیا بەسەرسامیەوە سەیری دەکرد دوای کەمێک وەستا و
سەیری سەر مێزەکەی کرد بینی کۆمەڵێک خواردنی لێیە کە هەمووان خواردنی مرۆڤنچاوەکانی فراوان بوون بەوەی ئەم خواردنانە چۆن و کێ هێناویەتی؟
سەیری تای کردەوە لەکاتێکدا ئەو بە هەمان شێوە وەستابوو سەیری ڕوخسارە کیوتە شۆکاویەکەی هۆسیۆکی ئەکرد
تای: "بەمشێوەیە سەیرم مەکە تاکو هێزەکە دەگەڕێنمەوە پێویستە بژیت"
بەساردیەوە گوتی
هۆسیۆک کەمێک وەستا و لەدوایدا چاوەکانی لادا و گوتیهۆسیۆک: "ئێ بەڵێ سوپاس"
گوتی و چەمیەوە وەکو سوپاسێک
دوای ئەوە تای سەیرێکی هۆسیۆکی کردەوە و لەوێدا ڕۆیشتدوای ڕۆیشتنی تای هۆسیۆک بەخێرایی خۆی گەیاندە لای خواردنەکان و بە پەرۆشیەوە سەیریانی دەکرد
هۆسیۆک: "یاا من چەندم برسیە ئۆهـ دەی با دەست پێبکەم"
لەکاتێکدا ویستی پارچەیەک لە خواردنەکە بخوات وەستا و ڕاستەوخۆ
هیۆنگەکانی بیرکەوتەوە کە ئەوانیش لە وەکو ئەو لەبەیانیەوە هیچیان نەخواردووە
![](https://img.wattpad.com/cover/338388028-288-k370987.jpg)
YOU ARE READING
Magic Flower
Fantasyچیڕوودەدات کاتێک کوڕێکی گوڵفرۆش دەکەوێتە ژێر کاریگەری گوڵێکی سیحراوی بەتەواوی ژیانی دەگۆڕێ هەرچەندە هەوڵی گەڕانەوە ئەدات بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەکۆتایدا ئاشقی دڕندەیەک ئەبێت:) بەڵام ئایا دەتوانن لەم خۆشەویستیە سەرکەوتوو بن؟ ئەمەش بۆ چارەنووس دەگەڕێت...
Part 7
Start from the beginning