هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و هەڵسامەوەو بێ قسە پارەکانم وەرگرت
کە ڕوم لە جۆنگکووک کرد فرمێسکی چاوی چەپم بەربۆیەوە بەڵام ئەو نەیبینی
ئەو سەری خوار کردبوو و دەستەکانی متۆڵەکەی دەگوشی
کە گەشتمە لای ژورەکەم و کەلوپەلەکانم کۆکردەوە و ئەو هەموو جلەی کە لەگەڵ جۆنگکووک کڕیومانە
من نزیکی نۆ مانگ ئاگاداری بووم ئەوە شتێکی قوڕسە بۆم

لەگەڵ بیرکردنەوەکانم گەشتمە لای دەرگای سەرەکی و ڕاستەوخۆۆ گوێم لەدەنگی شکانی شتێک بوو و هاوارە گەورەکەی جۆنگکووک

بەخێراایی چوومە ئەویا بەڵام شۆک بووم

ئەو ملی باوکی گرتبوو خەریک بوو بیخنکێنێت

"چۆن توانیت بەمشۆوەیە وا لەو کچە بکەیت هااااا؟؟؟ "
هاواری کرد

"جۆنگکووک دەیکوژی بۆستە ئارامبەرەوە"
وتم و دەستیم گرتبوو و ڕام دەکێشا بەڵام ئەوە هیچ سودی نەبوو

هەرچیم دەکرد سودی نەبوو و ئەو قسەی دەکرد و هاواری دەکرد وەک شێت

چارەم نەما بەنەرمی چومە پێشیو لە باوەشم گرن و فرمێسکەکانم کەوتنە سەر جلەکانی

ڕاستەوخۆ سەیری کردموو بەڕێز جیۆنی بەردا و منی لەباوەش گرت

کە کەشەکە ئارام بۆیەوە ڕۆوم کردە بەڕێز جیۆن

"بمبورە بەهۆی منەوە بوو بەزوترین کات دەڕۆم لێرە"
بە گریانەوە وتم و ڕۆشتم بەرەو دەگای سەرەکی

"هیچ کەسێک لێرە ناڕوا".
بەڕێز جیۆن وتی

"تۆ ژیانی منت ڕزگار کرد"
بەزەردەخەنەوە هات باوەشی لە مینا دا

"ئحم باوکە وازی لێبێنە"
جۆنگکووک وتی بە توڕەیوو منی لەباوەشی ئەو دەرهێنا و دەستی گرتم و منی ڕاکیشا بۆ ژورەکەی خۆی

"بڵێ دەتویست چی بڵێی "
وتی

"ئمم باشە بەڵام توڕە بیت لەم ماڵە دەرۆم دەبێ هیچ کاردانەوەیەکیشت نەبێت!"
وتم بە قشتی بۆ ئەوەی سەنجی ڕابکێشم

"باشە بەڵێن بێت توڕە نابم!"
وتی بە جدی

"یاا جۆنگکووک تۆ لە ئێستاوە توڕە دیاری"
وتم بە قشتی
"من توڕە نیم دەی بیڵی"
وتی بە پێکەنینێکی سوک

"باشە"
خۆم جدی کردەوە
"دایکت وای لە تۆ کرد شێت ببیت!"
وتم

"مەبەستت چیە؟"
وتی و بە نەزانینەوە

"سەیر بکە ئەوڕۆژەی نەخۆش بویت حەفتەیەک بەر لەئێستا دایکتم بینی دەرزیەکی لە ملت دا وەرە شوێنەکەیت نیشان دەم "
دەستیم گرت و بردمە بەرامبەر ئاوینەکە تۆزێک لە دواوە بو لە ملی و دیتی

"ئەو دەرزیەی لێ کەوت و منیش ئەو دڵۆپانەی کەوتە ئەرزەکە بردم و تاقی کردنەوەم لەسەری کرد ئەوە دەرزی ئەوە بوو دەرونت تێک دادات و هێشتاش کاری گەری ماوە چونکە تۆ ناتوانی کۆنتڕۆڵی توڕەییت بکەی!"
وتم و ئەو دانیشت و دەستی بەسەریەوە گرت.

"باشە بۆ وای کرد بۆۆ؟؟"
لەبەر خۆیەوە هەر ئەوقسەی دوبارە دەکردەوە

باشە ئێستا چۆن پێی بڵێم لەبەر ئەوەی کە دەیویست هەر خۆی سامان و کۆمپانیاکانی باوکی جیۆنی هەبێت

"لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت سامان و کۆمپانیاکانت لێ ببکا"
وتم!
ئەو هەڵسایەوەو بە قایمی باوەشی لێدام

"تۆ مانای هەموو شتێکت هەیە بۆم"وتیو فرمێسکەکانی کەوتنە سەر جلەکانم

"هێی بۆ ئەوە پێم نەوتی بگری "
وتم
"ئێمە دەبێ چارەیەک بدۆزینەوە"
بۆم زیاد کرد

....
بەردەوامــە

بەدڵتان بوو؟؟?

بەردەوام بم لەسەر ئەم چیڕۆکە؟

 Ⅱ ᴘ s ʏ ᴄ ʜ ᴏ ʟ ᴏ ɢ ʏ ⅡDonde viven las historias. Descúbrelo ahora