"بەدڵی تۆ "
دیسانەوە باوەشەکەی قەیمتر کردەوە

ئەوە سەیرە کە بەمشێوەیە ڕەفتار دەکات
لەوانەیە کاریگەری دەرزی لێدانەکە بێت.

بەڵێ دەرزیەکم لێدا هی ئەوەیە کە کاریگەری دەرمانەکان پوچەڵ دەکاتەوە
بەڵام من هەستەکەم ئەو تەواو گۆڕاوە

هەستەکانم زیاتر دەجوڵێنێت وەک ئەوەی کۆنتڕۆڵی پێبێت و هەرکاتێک بیەوێت

.
.
.
.
.

دوای حەفتەیەک

مینا هەموو شەو لای جۆنگکووک دەمایەوە تەنها بۆ ئەوەی ئەو دەرمانەی پێنەدەن و خۆی خواردنی بۆ ئامادە دەکرد چونکە دەیزانی بەهەموو جۆرێکی تر هاوڵدەدات ئەو دەرمانەی بداتێ
ئێستا جۆنگکووک زۆر زۆر گۆڕاوە وەک لەوەی بیری لێدەکەیتەوە وەک پیاوێکی پێگەشتوو ڕەفتار دەکات و زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ مینا بەسەردەبات

مینا هەزاران بیرۆکەی لەمێشکی داناوە و نازانێ چۆن جێ بە جێی بکات

"جۆنگکووک دەتوانین بەتەنها قسە بکەین کارم پێتە؟"
بە سەبری چرپاندم لەبن گوێی ئەویش سەری لەقاند و من چوومە ژورەکەی دوای کەمێک ئەویش لەدوام هات

"جۆنگکووک تۆ باوەڕت بە من هەیە؟"
وتم شڵەژاو بووم بەڵام کاتیەتی

"ئەوە قسەیە مینا؟ چۆن دەتوانی وا بڵێی!"
وتی و پێدەکەنی

"نا بابەجدی قسە بکەین! "

وتم بە جدی
"لەدایک و باوکم زیاتر"
وتی و بە خۆشەویستیەوە لێی دەڕوانیم

"جۆنگکووک دای......"
نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات لەبەر ئەو خزمەتکارەی هاتە ژورەوە

"بەڕێز جۆنگکووک و خاتو مینا وەرنە خوارەوە بەڕێز جیۆن کاری پێتانە "
وتی و بە قێزەوە ناوی منی هێنا وەک ئەوەی بڵێی دودڵ بێت لە وتنی "خاتوون"

"باشە بڕۆ هەرئێستا دێین"
دوای ئەوەی جۆنگکووک ئەو قسەیەی وت ئێمە بەیەکەوە چوینە خوارەوە و لەبەرامبەر بەڕێز جیۆن دانیشتین

"ئێستا جۆنگکووک هیچ کێشەیەکی نەماوە
وە زۆر باشبوە و لەهەموو شتێک تێدەگات
وە چیتر پێویستمان پێت نەما مینا ئێستا سەت هەزار دۆلارت پێدەدەم هەرچیت دەوێ بڕۆ و لێرە مەمێنە "
بەڕێز جیۆن وتی و کۆمەڵە پارەیەکی ڕاگرت

فرمێسک لە چاوانم قەتیز بوون و بیری هەموو ئەو ڕۆژانەم کردەوە کە لەگەڵ جۆنگکووک بەسەرم برد و پێدەکەنیم لەگەڵی

 Ⅱ ᴘ s ʏ ᴄ ʜ ᴏ ʟ ᴏ ɢ ʏ Ⅱحيث تعيش القصص. اكتشف الآن