تێی کەمێک کاریگەر بوو
وە لەکۆتایی پرسیارەکەی داپیرەدا سەری لەقاند
داپیرە بزەی کرد

داپیرە بیۆل: دەتوانی بیبەیت و دڵخۆسی بکەیت، بەڵام ئەگەی بزانم دڵیت شکاندووە ئەوا بە ڕاکردن و بێ وەستان تا سیئۆل ناوەستم وە کاتێک هاتم بە گۆچانەکەم قاچەکان دەشکێنم و گوێیەکانت ڕادەکێشم ، ئایا تێگەشتی؟
"داپیرە بە هەڕەشەوە وتی و خۆی گرژ کرد"

تێی بەبەرزی پێکەنی
هەر دوای ئەوە
سڵاوێکی سەربازی کرد و وتی

تێی: فەرماندە خاتوونەکەم
"بە درامی وتی"

داپیرە بیۆل پێکەنی و تێیش لەگەڵیدا پێکەنی

تێی:  زۆر سوپاس داپیرە، بێ خەمبە من ئەو دەکەم بە شازادە و لەسەر سەری خۆمی دادەنێم
"تێی بە خۆشەویستیەوە وتی کاتێک بیری لە کووک دەکردەوە"

داپیرە بیۆل: پێویست بە سوپاس ناکا کوڕەکەم.. تەنها بەڵێنەکەت ببە سەر

تێی سەری لەقاند و پاشان بەیەکەوە ڕۆشتن بۆ چێشتخانە
داپیرە خوانی بەیانی ئامادە کرد و تێیش بەردەستی بۆدەکرد
پاشان تێی ڕۆشت و کووکی بەئاگا هێنا
ماچێکی بەیانی باشیان کرد پێش ئەوەی بڕۆنە خوارەوە

خوانی بەیانیان خوارد و ڕۆشت و بۆ سەر کار
لەوێ یوبینیان بینی

لەکاتی کارکردندا قسەیان لەگەڵ یوبین دەکرد و گاڵتەیان دەکرد

بوو بە دەمەو ئێوارە کرێکارەکان گەڕانەوە ماڵەکانیان
لادێکە بێ دەنگ بوو و دوو کوڕەکەش بە پیاسە دەگەڕانەوە ماڵەوە

کاتێک گەشتنەوە
داپیرە خوانێکی ئێوارەی شاهانەی سازاندبوو

هەرسێکیان بەهێمنی خەریکی خواردن بوون
تا داپیرە قسەی کرد

داپیرە بیۆل: پوورت پەیوەندی پێوە کردم... وتی کەوا چەند ڕۆژێکی تر دێت بۆلام وە ئیتر لەگەڵ هاوسەرەکەی لێرە دەمێننەوە لەگەڵ من
"داپیرە بیۆل وتی بە هێمنی"

کووک: ئۆو بەراستتە؟ بەڵام بۆچی؟
"کووک وتی بە سەرسامی"

داپیرە بیۆل: هاوسەرەکەی مووچەیەکی باش وەرناگرێت بەمەش کرێی زۆریان لەسەر کۆبۆتەوە
وە بڕیاریاندا بگوازنەوە بۆ ئێرە ئازیزەکەم

کووک: ئەمە شتێکی باشە من پورمم خۆش دەوێت
"بە بزەیەکی بچوکەوە وتی"

داپیرە بزەی بۆ کردەوە

داپیرە بیۆل: وە کوڕم تێی.. باوکت پەیوەندی کرد بەیانی پێش خۆرئاوابوون دێت بە دواتا

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now