تێی نەیویست قسە لەگەڵ کووک بکات لە ئێستادا
بڕیاریدا شەو بە هێمنی قسەی لەگەڵا بکات

بۆیە هەردووکیان گەشتنە سەر کارەکەیان و دەستیان کرد بە کار

ئێوارە هات و کارەکەرەکان دەستیان لە کار هەڵگرت و هەر یەکە ڕۆشتەوە ماڵەکەی

کووکیش خاکەنەزەکەی دانا بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە
لە کاتێکدا بیری لە تێی دەرکردەوە

لەڕێگادا بەلای دارە بەرزەکەی لای کەناری ئاوەکەدا ڕۆشت بەڵام دڵی کەوتە خوارەوە کاتێک لەناکاو لە دواوە دستی گیرا
ئەمەش جگە لە تێیهیۆنگ کەسی تر نەبوو

پشتی کووکی بە دارەکەوە نوساند و دەستی ڕاستی لای سەری جێگیر کرد و بەڕادەیەک نزیک بوو لە کووکەوە

کووک: منت ترساند گەمژاا
"بە هاوارێکی کەمەوە وتی"

تێی: ششش
"وتی و پەنجەیەکی لەسەر لێوی کووک دانا وە بەردوام بوو"
ویستم قسە بکەین
"بە هێمنی وتی"

کووک: نامەوێ... تۆ بگەڕێوە وەکو کوڕێکی ئاقڵ و گوێڕایەڵ ئەگەر باوکت هات لەگەڵی بڕۆ، چونکە تۆ کوڕی باوکتی
"بە گرژی وتی ڕووی خۆی سوڕاند بۆلایەکی تر"

تێی هەناسەیەکی هەڵمژی

تێی: تۆ باسی چی دەکەیت؟ ئایا من وتم دەڕۆم؟
"بروکانی گرژ کرد"

کووک: بەجۆرێک قسەت کرد وەک ئەوەی لاریت نەبێ وە بەڵێ وادەردەکەوێ کە بتەوێ بڕۆی
"بە گرژی"

تێی: وامەکە بڵێم گەمژە... من کەی شتی وام وتووە تەنانەت بیریشم لێی نەکردۆتەوە تۆ جێبهێڵم، چۆن دەتوانم جێتبهێڵ ها؟ من لە تۆ تێر نابم تەنانەت ئەوکاتانەی لەگەڵتم ئیتر چۆن بێ تۆ بم؟!
"بۆ کووکی ڕوون کردەوە بە دەنگە قوڵ و هێمنەکەی"

کووک بە هێواشی لای بۆ تێیهیۆنگ کردەوە
وە پەیوەندی چاویان بەست
خۆشەویستانە لە ئەشقی چاوی یەکتریان دەڕوانی

کووک: کەواتە جێم ناهێڵیت؟
"بە نازەوە وتی و دەستی لەسەر سنگی تێیهیۆنگ دانا"

تێی: هەرگیز

بە مەستی وتی و بە دەستی ڕاستی ناو قەدی کووکی گرت و بەخۆیەوە نووساندی

کووک بزەیەکی کرد و سەری هێنا خوارەوە

تێی بە دەستەکەی تری سەری کووکی بەرز کردەوە
وە ڕاستەوخۆ بە هێواشی لێی نزیک بۆوەو لێوی تێکەڵ کرد لەگەڵ ئەوانەی چاو ڕەشەکەی

بە سۆزەوە لێویان دەجوڵاند لەسەر ئەوانەی یەکتر
تا بۆ پێویستی هەناسە دوورکەوتنەوە

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookOnde histórias criam vida. Descubra agora