ʙᴀᴄᴋ ᴛᴏ ғʀᴀɴᴄᴇ

Start from the beginning
                                    






یەکەم کار کە کردم بۆ دوای نیوەرۆ رۆیشتم بۆ دارستانەکە مارینا وەکو هەموو کاتێک لەوێ بوو بەڵام وادیار بوو چاوەرێی من بکا کاتێک منی بینی زەردەخەنەی کرد نزیک بوومەوە لێی. باوەشێکی توندم لێیدا من بە زووی دەگەرێمەوە تەنها دوای جەنگ راستەوخۆ دەگەرێمەوە

"پێویستە بگەرێمەوە مارینا ئەمرۆ"

راستەوخۆ دوورکەوتەوە لێم چاوەکانی فراوان بوون

"بەڵام هێشتا دوو رۆژ ماوە تۆ بەڵێنت پێمدا"

ئەو بێ هیوا دەردەکەوت لە من نامەوێ لە لێم بێ هیوا ببێ وە متمانەم پێ نەکا ئەگەر ئەوە رووبدا زۆر قورسە وتنی راستیەکان

"داوای لێبوردن دەکەم بەڵێنم پێت دا زوو دەگەرێمەوە وە نیگەران مەبە من دووبارە دەگەرێمەوە تەنها دوای یەک هەفتەی تر "

ئەو سەری جوڵاند و لە باوەشم هاتە دەرەوە دەستەکانم خستە سەر روومەتە ساردەکانی

"تاکو شەو کاتم هەیە بمێنمەوە"

"بەڵام ناتوانم دوابکەوم لە گەرانەوە بۆ ماڵەوە تۆش ئەوە دەزانی "

منگاندی سەرم جوڵاند و ماچێکی نەرمی روومەتیم کرد

"بەڵام ئێمە هێشتا کاتمان هەیە"

ئەو زەردەخەنەی کرد و سەری جوڵاند لەسەر بەفرە ساردەکە دانیشتم و پشتم بە درەختەکە دا هەست بە بێزاری دەکەم نامەوێ جێی بهێڵم بەراستی من نازانم جەنگەکە کوێ وێران دەکا دەترسم دەستیان بگات بە هەموو ناوچەکان ئەو نزیک بۆوە لێم و باوەشی لێمدا زەردەخەنەم کرد دەستم خستە نێو قژە سورە نەرمەکەی


خۆزگە لە کاتێکی تر یەکترمان دەناسی وە لە جیهانێکی تر کە خۆت خەیاڵت دەکرد ژیانێکی سادە بەڵام هەمیشە بێ هیوا دەبم کاتێک بیر دەکەمەوە ناتوانم خەیاڵە بچوکەکەی بکەم بە راستی و ژیانێکی سادەی جوانی پێ ببەخشم

بەڵکو دەیخەمە نێو خانەدان و خۆپەرستەکانی فەرەنسا دەزانم ئەو هەرگیز بەرگەی ئەو جۆرە ژیانە ناگرێ هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە بە خۆشویستنی من بەکوێ دەگا

Rᴏʏᴀʟ Lᴏᴠᴇ ||ᴋᴛʜWhere stories live. Discover now