ᴛʜᴇ ʀᴇᴅ ᴀɴɢᴇʟ

Începe de la început
                                    

نەمدەتوانی هیچ بڵێم وابزانم بەتەواوی زمانم لە کارکردن کەوتووە ئەو نزیک بۆوە لێم بۆنە خۆش و نەرمەکەی راستەوخۆ بەر لوتم کەوت من چی دەڵێم وەکو ئەوەی یەکەم جارم بێ کچێک ببینم هەزاران دۆست و ئافرەتم هەبووە بۆچی ئەوان وەکو ئەو ناتوانن کار لە من بکەن ئایە هەر بەراستی من چیم بەسەر دێ

بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێک گوێم لە دەنگە نەرمەکەی بوو دڵنیام بەهۆی زۆر بیرکردنەوە شێت بوومە وە فریشتەیێک دەبینم کە لە راستی بوونی نیە
دەنگێکی نەرم و خۆشی هەبوو ئەو سڵاوی لێم کرد تەنها توانیم لێوەکانم بجوڵێنم وەڵامی بدەمەوە

"ناوت چیە تۆ لە خەڵکی ئێرە ناچی" ئەو پرسیاری کرد بە هێمنی و دەستی کردەوە بە خەریک بوون بە گوڵەکان و پشتی لێم کرد وەکو ئەوەی زۆر ئاسای بێت کە من لە نزیکی ئەوم ئایە تەنها من وا شڵەژاوم

"جۆنگکوک ناوم جۆنگکوکە خەڵکی فەرەنسام" لە کۆتایدا توانیم وشەکانم بدۆزمەوە

"فەرەنسا کەواتە چی دەکەیت لێرە ئایە تۆ بازرگانی؟" پرسیاری کرد چاوە بێتاوانەکانی خستە سەرم نەمتوانی زیاتر بڵێم من پێویست دەکا پێی بڵێم ژەنەراڵێکی فەرەنسیم رەنگە ئەو هەرگیز قسەم لەگەڵ نەکا وە رەنگە بیترسێنم

"من .... تەنها لەگەڵ باوکم لێرەم ئەو بازرگانە" لە کۆتایدا درۆیێکم دۆزیەوە قایلکەر بێ ئەو وادیار بوو بروای پێم کردووە بەخێرای پرسیم
"ناوت چیە خانمەکەم"

"مارینا ، دڵخۆشم بە بینیت بەرێز جۆنگکوک" ئەو زەردەخەنەی کرد بەراستی ئەو دەکرێ شازادەیێک بێ مەبەستم زۆر خانەدانە وەکو ئەوەی بەراستی شازادەیێکی راستەقینە بێ
زەردەخەنەم کرد بۆی ماوەیێکی درێژە من زەردەخەنە ناکەم ئەو خانمە بەراستی جیاوازە لە تەنیشتی دەرۆیشتم کاتێک دەستی کرد بە رۆیشتن ئێمە گفتوگۆی کورتمان دەکرد

بەڵام من زانیم ئەو لە لادێیکی نزیک دارستانەکە دەژی وە خولیای کۆکردنەوەی گوڵەکانی هەیە پاشان وشک کردنەوەیان خولیایێکی بچوک و شیرین وەکو خاوەنەکەی هەمیشە کچانی فەرەنسا خولیای سەیر و سەمەرەیان هەیە بۆ ئاڵتون و گەوهەرەکان من هەرگیز کچێکم نەدیوە ئەوەندە حەز بە گوڵەکان بکا

لەکۆتایدا لە رۆیشتن وەستا چاوەکانم خستە سەر ئەو شوێنەی سەیری دەکا لادێیکی بچوکی زۆر جوان بوو لەوبەری رووبارەکە تەنها پردێک رێگا بوو بۆ گەیشتن پێی ئاسمان خەریک بوو تاریک ببێ دەمتوانی ببینم ئاگردانەکانیان داگیرساندبوو وە چراکانیش
ئەوێ شوێنی زۆر جوان و دوورە دەست بوو ئەو سەیری کردم و زەردەخەنەیێکی زۆر ئاسودە بەخشی پێم بەخشی چاوەکانم تەنها لەسەر ئەو بوون ئەو لە یەکەم بینینەوە منی داگیر کرد. بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێک ناومی هێنا

Rᴏʏᴀʟ Lᴏᴠᴇ ||ᴋᴛʜUnde poveștirile trăiesc. Descoperă acum