بـیسـت وحـەوت

Start from the beginning
                                    

ئـەو دادەیـە ھـەستایـە سـەر پـێ و دەستـی کـرد بـە قـسەکـردن
" بەڕێزەکەم وابزانم من وەك مرۆڤێك یان وەك ئافرەتێك مافی ژیانێکی ئاسوودەم ھەیە
من منداڵ بووم کاتێ لە تۆڵەی خوێن درام بە شوو
کاتێك کەمن دەبوایە گەنجێتی خۆم بەسەر بەرم لەناکاو پیاوێکی ھاو تەمەنی باوکم ھاتە نێو پێخەفەکەم
وتیان کە دەبێت لەو تەمەنە بچووکەوە وەك ژنێکی گەورە ڕەفتار بکەم و ڕێز لە مێردەکەم بگرم
بە ھەموو ئەمانە ڕازی بووم لە پێناو خۆشبەختیم کردم وتم ڕەنگە ئەم ھاوسەرگیریە بە زۆرەملێ دەستی پێکرد دواتر ببێتە بنەمایەکی باش و خێزانێکی تەندرووست
بەڵام نەبوو .
لەدوای لەدایك بوونی کچەکەشم ھێشتا ئاواتێکم ھەبوو بۆ ژیان بەڵام کاتێ بینیم ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو خراپتر دەبێت بۆم چیتر ھیچ خۆشیەك بۆمن نەما و ئەم بڕیارەم دا بە یارمەتی ئەم بەڕێزانەی ئێرە "

ئـەو دادەیـە ڕوونکـردنەوەی زیـاتری دا
دادوەر بـە بـاشی گـوێی بـۆ گرت تـا قسـەکانـی تـەواو بکـات
پـاشان ڕێگـەی دا بـە پیـاوەکە تـا وتـەی خـۆی بڵێت

" جەنابی دادوەر ژنەکەم بەھۆی ئەو کچەوە توشی خراپە دەبێ ئەو لەوڕۆژەی ھاتە ماڵمان زانیم نیەتی خراپە
ھەر لەبەر ئەویشە ئێستا ئێمە لێرەین ئەگەرنا ژنەکەم پێشتر ھیچ کێشەی نەبوو من ئەوانم زۆر خۆشدەوێ بەتایبەت کچە تاقانەکەم دەمەوێت ھەموو کات لەژێر سایە و سێبەری من گەورەبێت "

پـاشان پـارێزەرەکـەی دەستـی کـردە قسـەکـردن
" بەڕێزم خێزان مانای ئەوە نیە کە دەبێت ھەموو کاتێك ئاشتەوایی لە نێوانیان بێت دەکرێ کێشە لە نێوانیان ڕوو بدات
ئەوە شتێکی ئاساییە ھەموو کەس پێیدا تێپەڕ دەبێت دەبێ ئێمە ڕەچاوی ئەو بابەتانە بکەین دەنا بڕیارەکان خراپ دەبێت
لەوانەیە بە ئازادبوونی کەسێك خراپەیەکی گەورە بنێینەوە بۆیە من دەمەوێت دڵنیابیت لە بڕیارەکەت ھەرچەنە خۆت داناتری "

چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎Where stories live. Discover now