The godfather(19-End)

Start from the beginning
                                    

لەپاش گفتوگۆیەکی زۆر لە نێوان کوڕ و دایک...

چیتر تێیۆنگ ئارامی نەما و دوای کردنی ئەو قسانە چەکەکەی دەرهێنا و ڕووی لە دایکی کرد...

ئەو دایکەی کە هەمیشە ڕێزی لێ دەگرت...

ئەو دایکەی کە بەخێوی کردووە و پەروەردەی کردووە...

چیتر ئەو ئافرەتە ناناسێتەوە...

چیتر نازانێ...

دایکی ئەو مردووە بۆ ئەو...

ژیان وای کرد کە دایکی ببێتە دۆژمنی..

ژیان وای کرد و وای کرد...

"کوڕەکەم...ناتوانیت دایکت بکوژی...تۆ ناتوانی ئەوە بکەیت".

سۆیا بە شۆکەوە وتی و هەستایەوه...

"م مەجوڵێ...تەنانەت یەک هەنگاویش نەنێی بەرەو ڕووم...وە
بە من مەڵێ کوڕەکەم...کوڕەکەی تۆ ئەو کاتە مرد کە باوکیت کوشت!!".

تێیۆنگ وتی...

فرمێسک بە ڕومەتەکانیا وەک ڕووبار هاتنە خوارەوە...

"تێیۆنگ...بۆستە...ئەو هەڵەیە مەکە ئێمە وتمان کە ئەیانیەینە دەست دادگا و یاسا".

تێمین وتی و ویستی لە دواوە چەکەکەی لێ وەربگرێت...

"نەخێر!!
تۆ تێکەڵی ئەوە نابیت تێمین...تۆ تێکەڵ نابیت!!
ئەو ئافرەتە بێ ئابڕوە پێم ئەڵێ کوڕەکەم...پێی بڵێ کە من کوڕی ئەو نیم...پێی بڵێ با دان بەوەیا بنێ کە کردوویەتی...هەر ئێستا!!".

تێیۆنگ بە هاوارەوە وتی...

هێشتا ئامادە نییە چەکەکەی بێنێتە خوارەوه...

ئەو ئازار ئەچێژێ...

چەند قورسە دایک ببێتە هۆکاری ئازار بۆت...

چەند قورسە دایکت لە کۆتاییا ببێتە دوژمنت و تەنانەت هەوڵی کوشتنت بات...

پێم بڵێ...

کێ لەسەر هەقە؟!!

"ت تێیۆنگ...ئازیزەکەم ئەو چەکە بێنە خوارەوە".

لێکسی وتی کە لە تەنیشت سۆیاوە وەستابوو...

تێیۆنگ سەیری خۆشەویستەکەی کرد...

"تەنها تۆ داوای ئەوەم لێ مەکە...نامەوێ قسەی ناخۆش بەتۆ بڵێم...
بیبەنە سەرەوە نامەوێ لێرە بێت و ئازاری پێ بگات".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now