the godfather(15)

102 28 6
                                    

خوێندنەوەی بەشی پێشوو
خراپ نابێ بۆ بیرکردنەوه...

ڤۆت پێش بیرکەوتنەوە...

چێژببینە!!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەناو شەمەندەفەر...

"کەواتە...تۆ ڕاستەوخۆ ئەچیت بۆ ئەوێ؟
بۆ لای ئەو؟"

تێمین پرسیاری کرد...

"ئم...بۆچی نا؟ ئەمەوێ ڕوخساری ببینم کاتێک ئەمبینێ".

تێیۆنگ وەڵامی یایەوە کاتێک لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی ئەکرد...

"باشە...بەتەمای چی بکەیت؟"

تێمین پرسیاری کردەوە دووبارە...

"تەنها قسەی لەگەڵ ئەکەم...خۆ قابیلە چی ئەکەم؟ نایکوژم نا".

تێیۆنگ وەڵامی یایەوە...

تێمین بێدەنگی هەڵبژارد و تەنها سەری لەقاند...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"بەڕێزم...تێیۆنگ کارلۆنی لێرەیە...باوکی ڕۆحی...بێته ژوورەوە".

خزمەتکارەکە وتی...

جۆن چاوەکانی تا دوا ئاست کرایەوە و کوپە قاوەکەی دانا...

"باوکی ڕۆحی؟؟ چۆن وا زوو چاک بوەوە بۆ خاتری خوا؟".

جۆن بە توڕەیی وتی...

کچەکە هیچی نەوت و چاوەڕێی وەڵامی گەورەکەی بوو...

"با بێتە ژوورەوە".

خزمەتکارەکە ڕۆشت و پێشڕەوی میوانەکانی کرد بۆ هۆڵی دانیشتنەکە...

"ئۆوو باوکی ڕۆحی...ئەبینم کە زۆر باشیت دڵخۆشم بۆ ئەوە".

جۆن وتی و هەستایەوە تێیۆنگیش تەنها بە بێزاری سەیری کرد و پاشان تەوقەیان کرد و دانیشتن...

"ئەتویست چی ببینی؟؟ ئەبینم...کە زۆر سەرسام دیاریت...واتزانی کە ناتدۆزمەوە؟ من ئەتوانم تەنها بە خولەکێک شوێنی تۆ دەستنیشان بکەم".

تێیۆنگ وتی و پەنجەکانی لەیەک ئاڵاند...

"تۆ ئەتەوێ بڵێی چی باوکی ڕۆحی؟ ئەکرێ بە روونی قسە بکەیت؟".

The Godfather [L.TY]✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant